
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و شاندی ئیمرالی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی و شاندی دەم پارتی لە سەڵاحەددین کۆبوونەوە و جەختیان لە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کردەوە. هاوکات شاندەکە پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان گەیاندە سەرۆک بارزانی.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە 16-2-2025، لە سەڵاحەددین سەرۆک بارزانی، پێشوازیکرد لە شاندێکی دەم پارتی بە سەرۆکایەتی پەروین بولدان و سری سورەیا ئوندەر، لە کۆبوونەوەکەدا شاندەکەی دەم پارتی، پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکەیان گەیاندە سەرۆک بارزانی و ئەنجامی دیدار و کۆبوونەوەکانی ئیمرالیشیان باسکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند: "شاندەکەی ئیمرالی بیروبۆچوونی خۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسی و پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و وردەكاری و ئەنجامی دیدارەكانیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو، لە دیدارەکەدا ناوەڕۆكی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیشیان گەیاند بە سەرۆك بارزانی".
زانیاری زیاتر: بارەگای بارزانی لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەیدا دەشڵێت، "سەرۆك بارزانی، جەختی لە بایەخی پڕۆسەی ئاشتی وەك تاكە ڕێگەی دروست بۆ گەیشتن بە چارەسەر كردەوە، بە پێویستیشی زانی كە هەموو لایەك هەوڵی خۆیان لەوەدا چڕبكەنەوە كە پڕۆسەی ئاشتی بگاتە ئەنجام".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "سەرۆك بارزانی ئامادەیی تەواوی خۆشی بۆ یارمەتیدان و پشتیووانیی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و سەرگرتنی ڕاگەیاند".
لەلایەکی دیکەوە: شاندی دەم پارتی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی ڕاگەیێنراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: "لە چوارچێوەی چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەکانی شاندی ئیمرالی، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ئەمڕۆ لە پیرمام لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەیەکی گرنگمان کرد، پەیام و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئۆجەلان بە بارزانی ڕاگەیاند و پێشنیاز و ڕاسپاردەکانی سەرۆک بارزانیشمان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە لە تورکیا وەرگرت".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لەبارەی کۆبوونەوەەکانی داهاتوویان، شاندی دەم پارتی دەڵێت: "سبەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبینەوە و دواتر لە سلێمانی لەگەڵ هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی کۆدەبینەوە".
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت، بەردان ئۆزتورک، ئەندامێکی شاندی دەم پارتیش بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەردانی سەرۆک بارزانیمان کردووە، ئۆجەلان پێیوایە بۆچوونی باشووری کوردستان بۆ پرۆسەی ئاشتی گرنگە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە