دوو قوتابی کورد لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی بیرکاری هزریی لە بەغدا یەکەم و دووەم بوون
- کوردستان
- 16 شوبات

لاوی و عەبدوڵڵا لەگەل ڕاهێنەرەکانیان بە ئاڵای کوردستانەوە دوای تەواوبوونی پێشبڕکێکە.
ئاڤا نیوز
دوو قوتابی شارەکانی سلێمانی و هەولێر، بەشدارییان کردووە لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی بیرکاری هزریی لە بەغدا، لەناو 450 قوتابی 16 وڵاتی جیاواز، 'لاوی هەرێز' پلەی یەکەم و 'عەبدوڵڵا پێشەوا' پلەی دووەم بەدەستدەهێنن.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی سێ ساڵە، چەند ناوەندێکی ئەهلی خوێندن، پرۆگرامی نێودەوڵەتی بیرکاری هزریی (Mental Math) لە کوردستان وەک خولی هاوینە بۆ منداڵان دەکەنەوە. هاوینی ساڵی ڕابردوو 280 منداڵ بەشداری ئەو خولەیان کردووە. منداڵ لە ڕێگەی خێرایی دەست و لێکدانەوە پرسیارەکان شیکار دەکات.
لێدوانی فەرمی: بەڵێن هەورامی، ڕاهێنەری قوتابی لاوی هەرێز لە پەیمانگەی سلێمانی دەڵێت: بەشداربووانی ئەم پێشبڕکێیە دابەشی سەر چەند ئاستێک دەکران، ئاستی چامپیۆن هەرە ئاستە باڵاکەیە. لاوی هەرێز، لەماوەی تەنیا 10 خولەکدا 118 پرسیاری شیکار کردووە و بووەتە یەکەمی ئاستی چامپیۆنەکە.
لەلایەکی دیکەوە: پێشواز شەفیق مامۆستای ڕاهێنەری عەبدوڵڵا پێشەوا دەڵێت: ساڵی ڕابردوو لە پاڵەوانییەتی سەر ئاستی کوردستان، عەبدوڵڵا پێشەوا یەکەمی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بوو، لەم پێشبڕکێیە نێودەوڵەتییەی بەغدا لە لیڤڵی (C2) بەشداری کردبوو یەکێکە لە لیڤڵە قورسەکان، توانی لەماوەی 10 خولەکدا 80 پرسیار شیکار بکات، پلەی دووەمی بەدەستهێنا، بڕوانامە و جامیان پێدراوە و ساڵی داهاتوو دەتوانن بەشداری پاڵەوانیتییە جیهانییەکان بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە