شاری دێرینی ئور لە ناسڕییە، وێنە: middleeastmonitor
ئاڤا نیوز
یەكێک لە پەرستگە دێرینەکانی عێراق کە بە ناوی شاری دێرینی ئور ناوزەند دەکرێت، زیاتر لە هەزار ساڵ پێش ئێستا پایتەختی شانشینی سۆمەرییەکان بووە، بەڵام ئەو ناوچەیە بێ خزمەتگوزاری جێهڵدراوە و هیچ کارێکی گرنگ بۆ پاراستنی نەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: یەکێک لە کۆنترین پەرستگەکانی عێراق دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری ناسڕیە، دیارترین سیمای ئەو پەرستگایە بوونی زەقوورەیەکە کە لەلایەن پاشایی سۆمەرییەکان ئور نمو، بنیاتنراوە بۆ پاراستنی خواوەندی مانگ و تاوەکو ئێستا ماوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی نەشمی، توێژەری زانستی لە بواری شوێنەوار ڕایگەیاند، ئەو پەرستگا دێرینەی ئێستا ماوەتەوە، لەسەردەمی بابلییەکاندا وەک دادگا بەکارهێنراوە و دوای ئەوەی چەندین گۆڕانکاری بیناسازی تێداکراوە.
زانیاریی زیاتر: بڕیاربوو دوای سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ ئەو ناوچەیە لە ئاداری 2021دا، چەندین پڕۆژەی گەشتیاری و ئاینی گرنگ لەو ناوچەیەدا جێبەجێ بکرێت تاوەکو سەرنجی گەشتیاران بۆ ئەو ناوچەیە ڕابکێشرێت، بەڵام هەموو بەڵێنەکان تەنها لە چوارچێوەی قسەدا مانەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 8 خولەک لەمەوپێش
دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب