
بارەگای حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی
ئاڤا نیوز
نزیک دەبێتەوە لە دوو ساڵ، عێراق و ئێران ڕێککەوتنی ئەمنییان واژۆ کردووە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان، ئێران لەم ماوەیەدا هۆشداری داوەتە عێراق لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی سەرجەم خاڵەکانی ناو ڕێککەوتننامە ئەمنییەکەی نێوانیان، هێرشی مووشەکی و ئاسمانی دەکاتە سەر تەواوی بارەگای هێزە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، ئێران ئەنجامدانی کۆنگرەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستان کە لە چەند هەفتەی ڕابردوو کرا، بە پێشێلی ڕێککەوتنی عێراق و ئێران دەبینێت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد نەزیف قادری، بەرپرسی دەزگای گشتی پەیوەندییەکانی حزبی دیموکرات، بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاند: ئێران ساڵانە بەردەوام هەڕەشە دەکات، ئێمەش لە سۆشیال میدیا گوێمان لەو هەڕەشانە بووە، نە حکومەتی هەرێمی کوردستان و نە حکومەتی عێراق هیچ ئاگادارییەکیان پێ نەداوین لەو بارەیەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێران هیچ بیانوویەکی نییە بۆ پەلاماردانی ئێمە.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 19ـی ئاداری 2023، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەوکاتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، کۆنووسێکی ئەمنیی هاوبەشیان واژۆ كرد، كه تایبهت بوو به ههماههنگی لەڕووی پاراستنی سنووری نێوان هەردوو وڵات.
لەلایەکی دیکەوە: دواتر بەهۆی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراقەوە، 77بارەگای پارته کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە سنوورەکان داخراون و بارەگاکانیشیان ڕادەستی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور کران، هەروەها ئەندامانیشیان بۆ شەش کەمپ گواستراونهتهوه، چوار کەمپ لە هەولێر و دوو کەمپ لە سلێمانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەتای ئەم مانگە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی (کۆنگرەی یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان)ـە، حڤدەهەمین کۆنگرەی خۆی بەست، ئەم کۆنگرەیە لەژێر فشارێکی زۆری ئێران جیاواز بوو و زیاتر بە شێوازی ئۆنڵاین کرا، چونکە بەگوێرەی ڕێککەوتننامە ئەمنییەکەیە، هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران نابێت هیچ چالاکییەکیان لە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە