فایلی خەڵک؛ خانەنشینانی قوشتەپە داوای کردنەوەی پارکێک دەکەن بۆ کاتبەسەربردن
- کوردستان
- 22 شوبات
ئاڤا نیوز
خانەنشینانی قوشتەپە داوا دەکەن وەکو چۆن لە هەولێر پارکێکی تایبەت بە خانەنشینان هەیە، پارکێکیان بۆ درووست بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای بڕیاری خانەنشینی یەکگرتوو، کە هاوتای عێراق کراوە، ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستا و فەرمانبەر خانەشین بوون، خانەنشینانی قوشتەپە داوای شوێنێکی تایبەت دەکەن بۆ بەسەربردنی کات و کۆبوونەوە لەگەڵ یەکتری. دەڵێن ناکرێت هەموو رۆژ لە قوشتەپەوە بچینە هەولێر، با پارکی خۆمان هەبێت.
لێدوانی فەرمی: بژار مەلا خدر، قایمقامی قوشتەپە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: داواکاری خانەنشینانمان گەیاندووە، ڕەزامەندی ملیارێک و 100 ملیۆنمان لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وەرگرتووە، کە پارکی گشتیی قوشتەپە نۆژەن بکەینەوە و لەناو پارکەکەش شوێنێکی تایبەت بۆ خانەنشینان دروست دەکرێت و دابیندەکرێت.
قایمقامی قوشتەپە، دەڵێت، کارەکان تەواو بووە سەرقاڵی ئەوەین کارەکە بە کۆمپانیایەک بدەین دەست بە پرۆژەکە بکرێت.
لە لایەکی دیکەوە: ئەو پارکەی هەولێر بۆ خانەنشینان درووستکراوە، لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە بەرزە، وەزیری تەندروستی، دکتۆر سامان بەرزنجی بە ئاڤای گوت، لەڕووی تەندروستیشەوە هەموو شتێکمان بۆ دابین کردوون داو و دەرمان و کادرو هەمووشتێک، ئەوانە ساڵانێکە خزمەتێکی زۆری ئێمەیان کردووە، حەقە ئێمەش خزمەتیان بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە