ئیدارەی ڕۆژئاوای كوردستان نەوتەكەی ڕادەستی حكومەتی سووریا دەكات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 شوبات

گواستنەوەی نەوت لەڕێگەی تانکەرەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای كوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی سووریا ڕێككەوتن لەسەر ڕادەستكردنی نەوت بە حكومەتی نوێی دیمەشق.
چیرۆكی سەرەكی: دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، چەند ناوچەیەكی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا كەوتە دەستی هێزەكانی سووریای دیموكرات 'هەسەدە' كە دەوڵەمەندن بە كێڵگەی نەوتی و غازی سروشتی، دوای گفتوگۆی نێوان بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای كوردستان و حكومەتی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا لە دیمەشق، دواجار گەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر ڕادەستی بەرهەمی نەوت و غازی سروشتی ئەو كێڵگانە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد سلێمان، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی وەزارەتی نەوتی سووریا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، لەگەڵ ئیدارەی رۆژئاوای كوردستان رێکكەوتوون پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکان بکەن، بەجۆرێک لە بەرژەوەندیی گەل بێت.
ئاشكراشی دەكات، ئیدارەی خۆسەر ڕازی بووە بەوەی نەوتی كێڵگەكانی ئەو ناوچانەی لەدوای نەمانی حکومەتی بەشار ئەسەد کەوتووەتە دەستی، رادەستی وەزارەتی نەوتی سووریا بکات.
ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكە چییە: گرێبەستەکە بە شێوەیەکی سەرەتایی بۆ سێ مانگ ئەنجام دراوە، بەجۆرێك؛ رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوت و ملیۆنێک مەتر سێجا غاز ڕادەستی حكومەتی ڕاگوزەری سووریا دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون