
ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرهێنان. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بۆ گەشەسەندنی ناوچە دوورە دەستەکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی شارەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بێبەرامبەر زەوی دەداتە وەبەرهێنەران.
وێنە گەورەکە: دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ هەڵەبجە و ڕاگەیاندنی چەند پڕۆژەیەک، هاوکات کۆمەڵێک بڕیاری بۆ ئەو ناوچانە دەرکرد کە کەم گەشەسەندوون، تاوەکو ئاراستەی وەبەرهێنان لە سەنتەری شارەکانەوە بگوازرێتەوە ناوچەکانی دیکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی ڕایگەیاند: لەپێناو هاندانی پرۆسەی وەبەرهێنان و زیاتر هاندانی وەبەرهێنان لە ناوچە کەم گەشەسەندووەکان کە مەبەست لێی تێکڕای شار، ناوچە و ناحیەکانی هەرێمی کوردستانە، وەبەرهێنەران لەکاتی پێشکەشکردنی پرۆژەکانی وەبەرهێناندا دەبەخشرێن.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
٠ بۆ کرێی خزمەتگوزاریی پرۆژەکان، ڕێژەی 1%ـی کرێی سەرمایەکانیان دێتە نێو سندووقی وەبەرهێنانەوە، بەڵام ئەو پرۆژانە لەو بڕیارە دەبەخشرێن.
٠ زەویی بێبەرامبەر دەبەخشرێتە وەبەرهێنەران، تاوەکو لە شوێنە کەم گەشەسەندووەکان پرۆژە ئەنجام بدەن.
٠ چاوپۆشی لە قەبارەی سەرمایەی پرۆژەکان دەکرێت، ئەگەر قەبارەی سەرمایەکە کەمتریش بێت، ئەوا ڕێگەی پێ دەدرێت پرۆژەکە ئەنجام بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە