
دیمەنی رووخانی دوکانی هاووڵاتیان لە کەرکووک. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە بەرامبەر ڕووخاندنی دووکان و ڕێگریکردن لە دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەکانیان، بەشێک لە هاووڵاتیانی گەڕەکی شۆراوی کەرکووک لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیدا بۆ ماوەی چەند خولەکێک ڕێگای سەرەکی کەرکووک- هەولێرییان داخست، دواتریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کۆتایی بە گردبوونەوەکەیان هێنرا.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی رابردوودا لە کەرتی 5 و 6ـی گەڕەکی شۆراوی کەرکووک کە سەرجەم دانیشتووانانی کەرتەکە کوردن، لیژنەکانی لابردنی زێدەڕۆیی لە قایمقامییەتی ناوەندی کەرکووک سێ دووکانی نووسینگەی خانووبەرە دەڕووخێنن، ڕێگریش لەو خاوەن زەوییانە دەکەن کە دەیانەوێت لەو کەرتە خانوو لەسەر زەوییەکانییان دروست بکەن.
قووڵتر: ئەم کێشەیە چەند ڕەهەندێکی جیاوازی هەیە و کێشەکە قوڵ و دورودرێژە، بەشێکیان کڕیویانە، بەشێکیان وەریان گرتووە، بەشێکیان خۆیان تەختیان کردوون و بوونەتە خاوەنی.
لێدوانی فەرمی: بە وتەی بەشێک لەو خاوەن زەوییانە، یەکێک لە گۆشەکانی کێشەکە ئەوەیە، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو پارێزگایە هۆکارێکی ئەم ڕێگرییانەیە، چونکە پێشتر بەشێک لەو زەویانە لەلایەن ئەوانەوە دابەش کراون، حکومەتی خۆجێی پارێزگاکەش دەڵێت مافیاگەرایی هەیە، دروستکردنی خانووەکان زێدەڕۆییە و قبوڵی ناکەن و دەیڕووخێنن.
زانیاریی زیاتر: دانیشتووانی ئەو کەرتەی گەڕەکی شۆراو داواکارن ڕێگەیان پێبدرێت لەسەر ئەو زەوییانەی کە بە پارەی خۆیان کڕیویانە، خانوو دروست بکەن و قەرەبووی ئەو خاوەن دووکانانەش بکرێتەوە کە لەلایەن لیژنەکانی قایمقامییەتەوە دووکانەکانیان ڕووخێنراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە