دەم پارتی داوای بڵاوکردنەوەی پەیامی ڤیدیۆیی ئۆجەلان دەکات و تورکیا بە نایاسایی دادەنێت
- کوردستان
- 27 شوبات

ئایشەگویل دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی. وێنە - AA
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ وادەی چاوپێکەوتنی وەفدی ئیمرالی و عەبدوڵڵا ئۆجەلانە و دەم پارتی داوای بڵاوکردنەوەی پەیامی ڤیدیۆیی دەکات و تورکیا ڕەتی دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: دەم پارتی ئامادەکاری گەورە دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامی ڤیدیۆیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بۆ ئەو مەبەستەش بانگەوازیان بۆ کۆبوونەوەی جەماوەری کردووە لە ناوەندی شارەکانی ئامەد و وان بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامی ئۆجەلان لە ڕێگەی شاشەی گەورەوە لەو شارانە.
لێدوانی فەرمی: ئایشەگویل دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: داواکاریمان بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامی ڤیدیۆیی پێشکەش کردووە و ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی هەڵگرتنی ئەو گۆشەگیریەی بەسەر ئیمرالیدا سەپێنراوە و لە پێناو پرۆسەی ئاشتی دەستکەوتێکی باش دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە: یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوساندا کە ئایا پەیامەکە نوسراو دەبێت یان ڤیدیۆیی، وتی: یاساکانی تورکیا بۆ چاوپێکەوتنی زیندانیان ڕوون و ئاشکرایە و بڵاوکردنەوەی پەیامی ڤیدیۆیی دژ بە یاسایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: میدیا فەرمیەکانی نزیک لە دەم پارتی باس لە بڵاوکردنەوەی پەیامی ڤیدیۆیی ئۆجەلان دەکەن و ئامادەکاریەکان بە ئاراستەی بڵاوکردنەوەی پەیامەکەن لە کاتژمێر 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار