
هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ و بێخاڵ
ئاڤا نیوز
بە بەهای 110 ملیۆن یۆرۆ، چەند وەبەرهێنەرێكی ئیتاڵی پڕۆژەی دووبارە دیزاینكردنەوەی هەردوو هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ و بێخاڵ لە سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەكەن و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانیش دەڵێت، "پڕۆژەكە گەورە و ستراتیژییە".
چیرۆكی سەرەكی: ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو كۆڕبەندی ئابووریی كوردستان - ئیتاڵیا بە بەشداریی هەریەك لە وەزیری كشتوكاڵ و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو بە ئامانجی ڕاكێشانی وەبەرهێنەرانی ئیتاڵیا بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی پڕۆژەی وەبەرهێنان ئەنجام بدەن.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە پەراوێزی بەشداریكردنمان لە كۆنفڕانسی ئیتاڵیا واژۆ لەسەر پڕۆژەیەكی گەورەی ستراتیژیی گەشتوگوزار لە هەردوو هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ و بێخاڵ كرا، پڕۆژەكە بریتییە لە سەرلەنوێ دیزاینكردنەوەی ئەو ناوچە گەشتیارییە كە تێچووەكەی 110 ملیۆن یۆرۆیە.
زانیاریی زیاتر: پلانی دەستەی وەبەرهێنان ئەوەیە كە لە سەرجەم شوێنە گەشتیارییە ناوازە و سەرنجڕاكێشەكانی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی گەورەی گەشتوگوزاری هاوشێوەی ئەوەی بێخاڵ و گەلی عەلی بەگ جێبەجێ بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە