
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیێنێت، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە تا دەرچوونی فەرمانی هەرێمی بۆ کەسێکی دیکە، لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە مانگێک بوو بەهۆی خانەنشینبوونی پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرەکەی، کاروباری هاووڵاتییان لەو پارێزگایە سست ببوو، ماوەیەکە ئازاد تۆفیق گەڕاوەتەوە سەر ئەرکەکەی بۆ ڕاییکردنی کاروبارەکانی خەڵک.
لێدوانی فەرمی: هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ بە ئاڤای گوت،
- "ئازاد تۆفیق وەکو پارێزگاری هەڵەبجە لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت، تاوەکو مامەڵەی خانەنشینبوونی تەواو دەبێت و فەرمانی هەرێمی بۆ کەسێکی دیکە و وەک شوێنگرەوەی ئەو دەردەچێت."
- تاوەکو ئێستا هیچ سیڤییەک بۆ شوێنگرەوەی ئازاد تۆفیق پێشکەش نەکراوە.
- دانانی پارێزگاری نوێ بۆ پۆستەکە لە پشکی یەکێتییە و تاوەکو ئێستا لەسەر دیاریکردنی کەسێک یەکلایی نەبووەتەوە، دوای ئەوەی لەسەر کەسێک یەکلابوونەوە ناوەکەی پێشکەش دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە