ئاڤا نیوز
بە هۆکاری ئەوەی پێبژاردن بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان کراوە و بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی ملیۆنێک و 80 هەزار دینار سزایان بۆ هاتووەتەوە، ئەمڕۆ ژمارەیەک لە خاوەن پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر ناڕەزاییان دەربڕی و داوایان کرد ئاڤا میدیا کێشەکەیان بۆ بگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: هەندێک لە خاوەن پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل لە هەولێر، گلەیی ئەوە دەکەن کە لە بەرامبەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان لەبەردەم پێشانگەکان، پۆلیسی هاتووچۆ پێبژاردنیان بۆ دەکات، ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆیان هەیە، بە بڕی 30 هەزار دینار سزا دراون، ئەوەانەیشی ژمارەیان نیە و بۆ فرۆشتن لەبەردەم پێشانگەکان دانراون، ملیۆنێک و 80 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: عوبێد هەرکی، پەیامنێری ئاڤا چوەتەوە ناو پێشانگەکان و قسەی لەگەڵ کردوون یەکێکیان وەکو بەڵگە پیشانی پەیامنێری ئاڤای دەدات کە ئۆتۆمبێلی لە شوێنی قەدەغەکراو ڕانەگرتووە، کەچی ملیۆنێک و 80 هەزار دیناری وەک سزای سەرپێچی بۆ هاتووەتەوە، لەسەر پێبژاردنەکەش نووسراوە بەهۆی ڕاگرتن لەشوێنی قەدەغەکراو لەپێشانگەکانی ئۆتۆمبێل. هاوکات دەشڵێت، "من جاری وا هەیە لەو ئۆتۆمبێلەی دەیفرۆشم ملیۆنێک قازانج ناکەم، ئەگەر 30 هەزار دینار بێت باشترە".
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن حەمەدەمین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر دەڵێ:
- شوێن بۆ هەموو پێشانگەکان دیاریکراوە، نابێت هیچ ئۆتۆمبێلێک لەسەر شەقام بێت و دەبێت لەسەر رەسیفەکەی خۆت بێت.
- بەپێی یاسا هەر ئۆتۆمبێلێک کە داخلی کوردستان دەبێت، ژمارەیەکی کاتی و مەنەفێستی پێ دەدرێت، دوای دوو مانگ کە ژمارە کاتییەکەت بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە بەست، دەبێت سەردانی پۆلیسی هاتووچۆ بکەیت و ژمارەی لێبدەی،ئەگەرنا ڕۆژانە 10دینار وەک پێبژاردنی دێتە سەر.
- دەبێ ئەو ژمارە کاتییە هەر لەناو پێشانگەکە بە ئۆتۆمبێلەکەوە بێت، هەر کاتێک ئۆتۆمبێلەکە فرۆشرا و گرێبەستی ئەلیکترۆنی کرا، لەو کاتەوە دوو مانگەکە هەژمار دەکرێت.
- ئەگەر ژمارە کاتییەکەی پێوەبوو، ئەو کاتە پۆلیسی هاتووچۆ پێبژاردنی نەبەستنی ژمارەکەت ناکات، بەڵکو تەنیا پێبژاردنی سەرپێچییەکەت دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە