مەكتەبی سیاسیی پارتی: ڕێگە نەدرێت كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دووبارە ببنەوە
- کوردستان
- 4 ئازار

لۆگۆی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئاڤا نیوز
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، هەرێمی کوردستان و بەغدا هەنگاوی گرنگیان بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکان ناوە و جەختیش لە چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەکان دەکاتەوە، بۆ دووبارە نەبوونەوەی کێشە و قەیرانەکانیش، هەماهەنگی و یەکدەستی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بە پێویست دەزانێت.
وێنە گەورەکە: مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی 34ـەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی گەلی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە هەرێمی کوردستان لەماوەی ئەو 34 ساڵەدا، لە ڕووی سیاسی و ئابووری و ئەمنییەوە هەوڵی بنکۆڵکردن و لاوازکردنی دراوە، بەڵام بە باوەڕی پتەو و خۆڕاگریی ڕۆڵەکانی گەل و هێزە سیاسییە نیشتمانییەکانی و بە ڕەنج و قوربانی پێشمەرگە قارەمانەکان، هەرێمی کوردستان هەمیشە بە ئارامی و سەقامگیری ماوەتەوە و دەمێنێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پەیامەکەیدا جەخت لەسەر ڕێکخستنی نێو ماڵی کوردستان دەکاتەوە بەجۆرێک هەموو لایەک لەسەر پرسە ستراتیژییەکان هاوئاڕاستە و هاوگوتار بن و ئەرکی لەپێشینەی هەموولایەک پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە