ئاڤا نیوز
گلەیی لەسەر خزمەتگوزاری کۆمپانیاکانی حەج و عومرە هەیە و خزمەتگوزارییەکانیان بەپێی ئەو پلانە نییە کە بە خەڵک دەگوترێت، ئەو عومرەکارانەی بە پاسیش گەشت دەکەن لە بازگەکانی عێراق بۆ داخڵکردنی ئاوی زەمزەم بڕێک پارەیان لێ وەردەگیرێت. حکومەتیش هاونیشتمانیان ئاگادار دەکاتەوە سکاڵا تۆمار بکەن
چیرۆکی سەرەکی: عومرەکاران گلەیی لە بەشێكی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکەن و دەڵێن، خزموتگوزارییەکانیان بەمشێوەیە نین کە لە کوردستان ڕێکلامی بۆ دەکەن و پێیانی دەڵێن. بەشێکیشیان کە بە پاس عومرەکاران دەبەن، لە بیابانەکانی عەرعەر بە شەو و ڕۆژ ڕایان دەگرن، هەر ئەوەندەی گەیشتنە سعوودیەش ئیتر خۆیان بە خاوەنی عومرەکاران نازانن.
کێشەی سەرەکی: خاتوونێک قسەی بۆ ئاڤا کردووە و دەڵێت: لەم ماوانە چووەتە عومرە، کۆمپانیاکە لێرە بەڵێنی زۆری پێداون، وەکو هۆتێلی باش، خواردنی باش و خۆش سەردانیکردنی شوێنە پیرۆزەکان لە مەکە و مەدینە، پێشوازیکردن لە فڕۆکەخانە دابینکردنی پاسی گواتسنەوە و هەموو شتێک، بەڵام کاتێک چوونەتە مەککە هیچی وا دەرنەچووە.
گۆشەیەکی دیکە: عومرەکارانی هەرێمی کوردستان کە بەپاس دەگەڕێنەوە، لە بازگەکانی سوپای عێراق پێنج هەزار دیناریان لێ وەردەگرن بۆ ئەو ئاوی زەمزەمەی هێناویانە لەگەڵ خۆیان. لەکاتێکدا عومرەکار خۆی پێش ئەوەی بڕوات بۆ سعوودیە هەر لە کوردستان پێشەکی ئەو پارەیەی داوە.
هەر بەشێک لەو کۆمپانیایانە، لەگەڵ هەندێک لە خورمافرۆشەکانی مەککە و مەدینە ڕێککەوتوون، عومرەکارەکان دەبەن بۆ لای ئەوان خورما بکڕن، لە بەرامبەردا خۆیان خورما بێ بەرامبەر لە کۆمپانیاکان وەردەگرن، چەند کەسیان زیاتر بۆ ببنە پشکی کۆمپانیاکان لە خورما زیاتر دەبێت.
بۆچوونی بەرامبەر: خاوەنی کۆمپانیایەک بۆ ئاڤا دەڵێت: هەموومان وا نین، 5%ی کۆمپانیاکان وان، ئەزموونیان نییە بۆیە ئەو گرفتانەیان بۆ دروست دەبێت.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان نووسینگەمان هەیە، عومڕەکاران دەتوانن سکاڵا لەسەر ئەو کۆمپانیایانە تۆمار بکەن کە لە گەشتی عومڕەدا کەمتەرخەم بوون و خزمەتگوزارییەکانیان وەک پێویست پێشکەش نەکردوون، ئەمە جگە لە هەبوونی ئەکاونتی فەرمی و هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان، 07505953534 هەر گرفتێکتان لەگەشتی عومڕە ڕووبەڕوو بۆوە پەیوەندی بەم هێڵە گەرمەوە بکەن، ناویشتان پارێزراو دەبێت.
ئەمەش بزانە: ساڵی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان 39 کۆمپانیای ڕاگرتووە، لە سەرەتایی ئەم ساڵیشەوە تا ئێستا زیاتر لە 60 کۆمپانیای بەهۆی کەمتەرخەمبوونیان لە گەشتەکانی عومڕە سزاداوە و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کردوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار