ئاڤا نیوز
بە دەیان قوربانی تووندوتیژی خێزانی لە گۆڕستانی گەورەی سلێمانی هەن کە بێ ناونیشانن، چالاکوانانی بواری ژنان لە بۆنەکاندا سەردانی گۆڕەکانیان دەکەن و چەندین دروشمی جیاواز دەڵێنەوە بە مەبەستی شەرمەزارکردنی کولتووری ژن کوشتن.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێک لەو ژنانەی کە قوربانی دەستی تووندوتیژی خێزانین لە گۆڕستانی گەورەی سلێمانی نێژراون، هیچ ناو و ناونیشانێک بەسەر کێلەکانەوە نییە و تەنیا ژمارەیەک بەسەر کێلەکانەوە هەیە کە لەلایەن دەزگا دادەورییەکانەوە دیاریکراوە.
لێدوانە فەرمییەکان: لەو بارەیەوە پارێزەر ڕۆژگار ئیبراهیم بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ڕاگەیاندووە، بەشێک لە گۆڕهەڵکەنەکان گۆڕی قوربانییەکان بە شەو دەنێژن بۆ ئەوەی کەسوکارییان بە گۆڕەکان نەزانن و گۆڕەکان نەشێوێنن.
-یەکێک لەو گۆڕهەڵکەنانەی کە چەندین ساڵە لەو گۆڕستانە قوربانییان دەشارێتەوە دەڵێت، یەکێک لەو چیرۆکە تراژیدیانەی کە لەماوەی کارکردنم تووشی بووم، شاردنەوەی تەرمی ژنێکی 17 ساڵ بوو کە لەلایەن کەسوکاریەوە بە منداڵەکەیەوە کوژرا بوو.
زانیاریی زیاتر: ژمارەی ئەو ژنانەی کە لەو گۆڕستانەدا نێژراون بە دروستی دیار نییە، تەمەنی قوربانییان لە 13 ساڵەوە دەستپێدەکات تاوەکو 60 ساڵ کە بەشێکی زۆریان بە سوتاندن و خنکاندن گیانیان لەدەستداوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب