فایلی خەڵک؛ بە زستانان قوڕ و بە هاوین تەپوتۆز هەناسە لە گەڕێکی هەولێر دەبڕن
- کوردستان
- 10 ئازار
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گەڕەکی ژین لە ناحیەی دارەتووی پارێزگای هەولێر، ماوەیەکی زۆرە بەدەست نەبوونی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتووانی گەڕەکی ژین لە ناحیەی دارەتووی هەولێر، بەهۆی نەبوونی خامەتگوزارییەوە دەناڵێنن و دەڵێن، 15 ساڵە شەقام و کۆڵانەکانمان قیرتاو نەکراوە، ئاو و ئاوەڕۆمان نییە، نەخۆشخانە و قوتابخانەمان نییە.
لێدوانی فەرمی: ئافرەتێکی بەتەمەنی ئەو گەڕەکە بە هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤای وتووە، ژیان لەگەڕەكی ژین نییە، بۆ مریشك كڕین و پێداویستی ڕۆژانە دەبێت دوور بڕۆین، چونكە ماركێت نییە، شەقامەكانیش قیرتاو نەكراون و بە هاوین و زستانان زەحمەتی زۆر دەبینن. لەبەر بۆنی جۆگە و زێرابیش، هەناسەیان نەماوە.
عەبدوستار دانیشتووێکی دیکەی گەڕەکی ژینە و شۆفێری تاکسییە، دەڵێت: بەهۆی خراپی كۆڵان و شەقامەكان، هەموو هەفتەیەک ئۆتۆمبێلەکەم دەبەمە فیتەر.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو بە ئاڤای وت، شەقام و تۆڕی ئاو، ئاوەڕۆی سندووقی پەیوەندی بە بەغداوە هەیە، چونکە بەشی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان لە بودجەی پەرەپێدان نانێرێت بۆیە تا ئێستا چارەسەر نەکراوە، کارەباش لەگەڵ پڕۆژەی ڕووناکی چارەسەر دەبێت، هەرچی کەمی قوتابخانەیە وابڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا ئاژانسی كۆیكای كۆری، کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی بە هەموو پێداویستییەکانەوە دروست بکات، کە ئەوەندە گەورەیە لە باخچەی ساوایانەوە لەخۆی دەگرێت تا دەگاتە پەیمانگە. بۆ نەخۆشخانەش، لەگەڵ خێرخوازێک ڕێکەوتووین و زەویشمان پێداوە، بنکەیەکی پلە یەک دروست بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار