
چەند پارچە زەوییەک کە ئامادەکراوە بۆ دروستکردنی خانوو - وێنە ؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک خاوەن زەوی لە سنووری بەحرکە چاوەڕێی وەرگرتنی ڕەزامەندیی زەویی سندووقی دەکەن. پارێزگای هەولێریش دەڵێت، زەویەکانیان لەدەرەوەی پلانی زەویی سندووقییە.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک خاوەن زەوی لە سنووری شێخەشل لە قەزای بەحرکە، لە ساڵی 2014 ـەوە چاوەڕێی وەرگرتنی ڕەزامەندی زەوی سندووقی دەکەن، بەشێکیان پێیان دراوە و ئەوانەی دیکە هەر چاوەڕێن و تاوەکو ئێستا ڕەزامەندییان نەگەڕاوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جا ژمارەی ئەو خاوەن زەوییانە کە بە دیاریکراوی دەکەوێتە سنووری یاسیناوە، زیاتر لە 100 کەسن و چەند جارێک سەردانی شارەوانی دوو و قایمقامیەتیان کردووە، بەڵام بێ ئەنجام بووە.
لێدوانی فەرمی: تۆڵە مەهدی، قایمقامی بەحرکە دەڵێت، ماوەی پێنج مانگە نووسراومان بۆ پارێزگای هەولێر کردووە بۆ ئەوەی ڕێگە پێدان بدرێت بەو زەوییە سندووقییانە و ئەوان بەدواداچوونی لەسەر دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: لیژنەی زەوییە سندووقییەکانی پارێزگای هەولێر بە ئاڤای وت، "وەڵامی ئێمە بۆ ئەو خاوەن زەوییانە ئەوەیە کە زەوییەکانیان لەدەرەوەی پلانی زەوی سندووقین، بۆیە مامەڵەکەیان ناکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە