
بارز محەممەد شارخ- وێنە: میدیای كوەیت
ئاڤا نیوز
بارز محەممەد شارخ، ئەو کەسەی بۆ یەکەم جار زمانی عەرەبی بۆ سیستەمی کۆمپیوتەر زیادکردووە، لە تەمەنی 82 ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.
بۆ چی گرنگە: شارخ بۆ یەکەمجار لە ڕێگەی دامەزراندنی کۆمپانیایەکی ژمێریاری، زمانی عەرەبی بۆ سیستەمی کۆمپوتەر زیاد کردووە و یەکەم کۆمپیوتەریش کە بەکیبۆردی عەرەبی بنووسێت بە ناوی کۆمپانیاکەی خۆی ناونرا کۆمپویتەری "سەخڕ"
چیرۆکی سەرەکی: بارز محەمەد شارخ، گەورە بازرگانی کوەیتی لە ساڵی 1982 کۆمپانیایی "سەخر"ی تایبەت بە پڕۆگرامی ژمێریاری دامەزراندووە، کە توانیویەتی زیادکردنى زمانی عەرەبی لە سیستەمی کۆمپیوتەردا بۆ مێژوو تۆمار بکات. ڕۆژی چوارشەممە کۆچی دوایی کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمپیوتەری "سەخر" کە پرۆژەیەکی هاوبەشی کۆمپانیای ئەلیکترۆنی نێودەوڵەتی و کۆمپانیای یاماهای ژاپۆنییە.
زانیاریی زیاتر: شارخ وەک جێگری بەڕێوەبەری گشتی سندووقی کوەیت بۆ گەشەپێدان کاری کردووە، هەروەها ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری بانکی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بووە لە واشنتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب