
لۆگۆی ئیدارەی خۆسەر. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئیدارەی خۆسەر، كار بۆ داواکردنی دەستووری نوێی سووریا دەكەن، كە مافی هەموو پێکهاتە و بیروباوەڕ و مەزهەبەکانی سوریا بپارێزێت. هاوکات داواش لە هەموو هێزە سیاسییەکانی سووریا دەکات، وتارەکانیان یەکبخەن لەپێناو دەستوورێکی نیشتمانی لەو وڵاتە.
چیرۆکی سەرەکی: لە یادی 14 ساڵەی راپەڕینی خەڵکی سووریا، ئیدارەی خۆسەر داوا دەکات هەمووان دەنگییان بکەن یەک دەنگ بۆ بەدەستهێنانی مافی سەرجەم نەتەوە و پیکهاتەکان لە سووریا، هاوکات داوا دەکات دەستووری نوێی سووریا دەستوورێک بێت مافی هەموو پێکهاتە و بیروباوەڕ و مەزهەبەکانی سووریا بپارێزێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 15ـی ئادار، ساڵڕۆژی دەستپێکردنی ڕاپەڕینی سووریایە دژی ڕژێمی ستەمکاری بەعس، کە لەڕێگەیەوە خەڵک داوای ئازادی و دادپەروەری و دیموکراسییان دەکرد، لە ناوەڕۆکیدا شۆڕشی گەلێکی ڕاپەڕیو بوو، چونکە نادادپەروەری و سیاسەتی پەراوێزخستن و یەکڕەنگیی لە سووریا ڕەت کردەوە.
بەم بۆنەیەوە خەباتی گەلی سووریامان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە بەرز دەنرخێنین و دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی ئەوان بۆ سووریایەکی یەکگرتوو و دیموکراسی بۆ هەموو سوورییەکان، بەبێ دوورخستنەوە و پەراوێزخستن.
ئیدارەی خۆسەر دووپاتی دەکاتەوە؛ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی شۆڕشەکەمان، بەردەوام كار دەکەن دەستووری نوێی سووریا دەستوورێک بێت مافی هەموو پێکهاتە و بیروباوەڕ و مەزهەبەکانی سووریا بپارێزێت، بەبێ هیچ پەراوێزخستن و دوورخستنەوەیەک، كە ببێتە بەردی بناغەی بوونیادنانی سووریایەکی یەکگرتوو، وڵات و گەل لە مەترسییەكان بپارێزێت.
لە لایەکی دیکەوە: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووە و ڕایگەیاند: لە 14ـەمین ساڵیادی دەستپێکردنی شۆڕشی سووریا، قوربانیدانی سوورییەکان بۆ ئازادی و کەرامەت و دادپەروەری وەبیردەهێنیەوە، هەمیشە گەیشتن بە سەقامگیری و ئاشتی وابەستەی چارەسەری سیاسیی گشتگیرە، کە ڕێز لە خواستەکانی گەلی سووریا بۆ دەوڵەتێکی دیموکراسی و فرەیی دەگرێت.
باکگراوند: 15ـی ئادار لە ساڵی 2011 گەلی سووریا لە دژی ڕژێمی پێشووی ئەسەد ڕاپەڕین و داوای کۆتایی هاتنی بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی دوورخراوی سووریایان دەکرد، بەڵام ڕژێمی ئەسەد بە توندوتیژی و چەک خۆپیشاندانەکانی سەرکوت کرد و لە ئەنجامدا هەزاران کەس کوژران و ملیۆنان کەس ئاوارەی ناوخۆ و پەنابەری وڵاتان بوون و شەڕی ناوخۆ بۆ ماوەی نزیکەی 14 ساڵ درێژەی کێشا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 8ـی 12ـی ساڵی ڕابردوو، گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع، دەستیان بەسەر دیمەشقی پایتەخت و شارەکانی دیکەدا گرت و کۆتاییان بە 61 ساڵ حوکمڕانیی ڕژێمی حیزبی بەعس هێنا، کە حافیز ئەسەد و بەشار ئەسەدی کوڕی 53 ساڵ حوکمڕانیی سووریایان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تاران بیسترا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆن لە ناحییەی شەمامک دەکەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری نەهاتنەوە فۆڕمی زەوی ژمارەیەک فەرمانبەر دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی جووتیارانی مەخموور دەبردرێتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن