وەزیری كارەبا: كرێی كارەبای پڕۆژەی ڕووناكی لە پارەی ئێستای مۆلیدە كەمترە
- کوردستان
- 18 ئازار

گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێ پڕۆژەی ڕووناكی خەونی چەندین ساڵەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بووە، نرخەکەشی بەراورد بە هەردوو کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە کەمترە.
بۆچی گرنگە: بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناكی، كە بریتییە لە دابینكردنی کارەبای 24 کاتژمێری، هەزاران مۆلیدەی گەڕەک و ماڵان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەکوژێندرێنەوە، ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی ئەرێنیی لەسەر ژینگە دەبێت.
لێدوانی فەرمی: كەمال محەممەد، وەزیری كارەبا ڕایگەیاند: ئەو پارەیەی بۆ پڕۆژەی رووناكی بۆ هاووڵاتییان دێتەوە، كەمترە لەو پارەیەی ئێستا دەیدەنە هەردوو کارەبای موەلیدە و نیشتمانی، پڕۆژەی رووناكی، كارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییانی كوردستان دابین دەكات، خەونێك بوو كە چەندان ساڵە هاووڵاتییانی كوردستان چاوەڕوانی بوون.
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری كارەبا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان، (90%)یان لە پڕۆژەی ڕووناكی پارەی زیاد نادەن، جەختیش دەكاتەوە كە پارەی پڕۆژەی ڕووناكی لە پارەی ئێستای موەلیدە كەمتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەنگی نابێت و ژینگەش پیس ناکات، داواش دەكات پشتیوانیی زیاتر لە پڕۆژەكە بكرێت.
باکگراوند: بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناكی لە تەواوی هەرێمی كوردستان بە هاوتەریبی جێبەجێ دەکرێت، دەبێت لە ماوەی دوو ساڵدا سەرجەم دانیشتووان ببنە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە