دەم پارتی داوای ئازادکردنی سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 ئازار

ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ
ئاڤا نیوز
دوای ڕووداوەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیستەنبووڵ، دەم پارتی هاتوونەتە سەرخەت و داوای ئازادکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای پارشێو، ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ بە تۆمەتی گەندەڵیکردن و پشتیوانیکردن لە تیرۆر دەستگیرکرا، لە گەڵیشیدا 106 کەسی دیکە کە سەرۆک شارەوانیی شیشلی و چەند هونەرمەندێک و ئەندامانی جەهەپەی تێدایە، دەستبەسەرکران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەم پارتی لە کاردانەوەی دەستگیرکردنی ئیمامئۆغلودا لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمیدا دەڵێت: "وەک پێشتر چەندین جار ئاماژەمان پێدا، هەموو ئەم ڕێکارانە دەچنە چوارچێوەی کودەتاوە، هیوای گەل بۆ دیموکراسی لەناودەبات، تورکیا "دەسەڵاتی دادوەری و حکومەت بە هاوبەشی بەرهەمهێنراو" بەکاردەهێنێت کە هەموو ئۆپۆزسیۆنێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەکاتە ئامانج و، تا دێت ئەم پرۆسەیە بەرفروانتر دەبێت".
زانیاریی زیاتر: دەم پارتی لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەیدا پەیامێک بۆ دەسەڵاتی تورکیا دەنێرێت و دەڵێت: "دەستبەجێ دەستبەرداری ئەم کارانەبن، واز لە بە ئامرازکردنی دەسەڵاتی دادوەری بێنن، دەستبەجێ ئەو کەسانەی ئەمڕۆ دەستگیرکراون ئازاد بکەن، بەتایبەتی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ".
لەلایەکی دیکەوە: دەم پارتی هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەی ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ بە "پەڵەیەکی ڕەشی دیموکراسی تورکیا" ناودەبات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون