دۆخی نەخوازراوی كۆچبەرانی كورد دەگەیێنرێتە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا
- کوردستان
- 19 ئازار
ڕزگار شێخ عەلی لەکاتی گەیاندنی نامەکە بە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا
ئاڤا نیوز
دەزگای نێودەوڵەتیی پێشمەرگە بۆ كاری مرۆیی، نامەیەكی گازەندەئامێز بەشێوەی پڕۆتۆكۆڵی دەگەیێنێتە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، تێیدا پێشێلكارییەكانی بەغدا بەرامبەر خەڵكی كوردستان، دەستدرێژی سوپای عێراق بەرامبەر جووتیارانی کورد و سیاسەتی تووندی بەریتانیا بەرامبەر كۆچبەرانی كورد دەگرێتە خۆی.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی چوارشەممە 19-3-2025، ڕزگار شێخ عەلی، سەرۆكی گشتیی دەزگای نێودەوڵەتیی پێشمەرگە بۆ كاری مرۆیی و ڕەوەندی كوردستانی لە بەریتانیا، سكاڵانامەیەكی بردە نووسینگەی ژمارە 10 لە داون ستریت لە شاری لەندەن، كە نووسینگەی کیەر ستامەر، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیایە و لەڕێوڕەسمێكی پڕۆتۆكۆڵی، نامەكەی ڕادەستی كارمەندی وەرگرتنی پۆستە فەرمییەكان كرد.
لێدوانی فەرمی: ڕزگار شێخ عەلی بە ئاڤای ڕاگەیاند، مەرجی وەرگرتنی نامە و نووسراوەكان لەلایەن نووسینگەی تایبەتی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ئەوەیە؛ ئەو ڕێكخراو و دامەزراوەیەی نامەكە پێشكەش دەكات، مۆڵەتی فەرمی كاركردنی لە حكومەتی بەریتانیا هەبێت، ڕوونیشی كردەوە، خودی وەرگرتنی نامەكە بایەخ و گرنگییەكی تایبەتی هەیە.
ناوەڕۆكی سكاڵانامەكە: نامەكە ئەم پرسانەی لەخۆگرتووە:
یەكەم: سیاسەتی برسیكردنی خەڵكی كوردستان لەلایەن وەزیری دارایی فیدڕاڵی.
دووەم: دەستدرێژییەكانی چەكدارانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ سەر جووتیارانی كورد لە ناوچە كوردستانییەكان.
سێیەم: بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی كورد لە بەریتانیا.
زانیاریی زیاتر: سەرۆكی دەزگای نێودەوڵەتیی پێشمەرگە بۆ كاری مرۆیی، دۆخی دەروونی و كۆمەڵایەتی كۆچبەرانی كوردی دانیشتووی بەریتانیای بۆ كارمەندانی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ڕوونكردووەتەوە، دووپاتی كردووەتەوە كوردانی دانیشتووی بەریتانیا پێویستیان بەپشتیوانی حكومەت هەیە بەو پێیەی لەبەر خراپی گوزەرانی ژیانیان، زێدی خۆیان بەجێهێشتووە، ئێستاش بەریتانیا هەمان سیاسەتی تووند و بێ بەزەیی بەرامبەریان گرتووەتە بەر.
كاریگەرییە نەرێنییەكان: ساڵی ڕابردوو شەش كۆچبەری كورد لە بەریتانیا بەهۆی دڵەڕاوكێ و ترسی دیپۆرتكردنەوە و دەستنەكەوتنی كار بەشێوەیەكی شەرعی، دۆخی دەروونیان تێكچووە و خۆیان كوشتووە، ئەوە بەگوتەی سەرۆكی ڕەوەندی كوردستانی لە بەریتانیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە