
ئاڤا نیوز
بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردییەوە، سەرۆك بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت لە جەژنی نەتەوەیی نەورۆزدا بە شانازییەوە جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان و پەیامی ئاشتیخوازانەی گەلی كوردستان دەكەینەوە، نەورۆز بۆ گەلی كوردستان، بەهار و نوێبوونەوە و ڕۆشنایی و ئازادیە.
چیرۆكی سەرەكی: 21ـی3ـی هەموو ساڵێك سەری ساڵی كوردییە و یەكەم ڕۆژی جەژنی نەورۆزە كە جەژنێكی نەتەوەیی كوردە. بەم بۆنەیەشەوە سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند:
- نەورۆز بۆ گەلی كوردستان، بەهار و نوێبوونەوە و ڕۆشنایی و ئازادییە، نەورۆز واتای ژیانێكی تازە و موژدەی سەركەوتنی ڕووناكی بەسەر تاریكی و زوڵمدا دەدات.
- بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە، پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم چینوتوێژەكانی خەڵكی كوردستان و هەموو ڕۆڵەكانی گەلی كورد لە پارچەكانی دیکەی كوردستان دەكەم.
- لێرەدا دەمەوێت بە گەرمی پیرۆزبایی نەورۆز لە ڕەوەندی كوردی و لەو ملیۆنان كوردە بكەم كە بە هەستێكی بەرزەوە دوور لە خاكی نیشتمانتان جەژنی نەورۆز بە بەرزی ڕادەگرن و بەهاكانی نەورۆز بە هەموو جیهاندا بڵاو دەكەنەوە.
- بە شانازییەوە جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان و پەیامی ئاشتیخوازانەی گەلی كوردستان دەكەینەوە، هەر لەو سۆنگەیشەوە پشتیووانی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری لە توركیاین و ئاشتی بە تاكە ڕێگەی ڕاست و دروستی تێپەڕاندنی كێشەكان دەزانین.
- بە هیواین كۆتایی بە ئێش و ئازارەكانی گەلی كورد لە سووریا بێت و كورد بە هەڵوێستێكی هاوبەش و بە ڕێكاری ئاشتیانە لەگەڵ لایەنەكانی دیکەی سووریا بگەنە ئەنجامێك كە لە خزمەتی هەموو لایەكدا بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە