
یەكێک لە دەروازە سنووریەكانی هەرێمی كوردستان- سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
هەردوو حکومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق، گەیشتونەتە لێکتێگەیشتن لەبارەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی حەوت دەروازەی سنووریی نا فەرمی لە سنووری هەرێمی کوردستان بکرێنە فەرمی.
لێدوانی فەرمی : زۆرینەی ئەو دەروازانە بوونەتە ڕاستی و دەبێت لەلایەن بەغدادەوە بڕیاری فەرمیی بوونیان بۆ دەربکرێت، چونکە ئێستا هەموویان کارەکانیان بەشێوەی یاسایی دەکەن و بوونەتە شوێنی پەیداکردنی سەرچاوەی دارایی هەزاران خێزان، ئەو مەبەستەش لێکتێگیشتن لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە. ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان وای بە ئاڤا نیوز گوت.
لەلایەکی دیکەوە: لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق پێشنیازی داخستنی دەروازە نا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بەرزکردووتەوە و ڕایگەیاندووە، بوونی ئەو دەروازانە مەترسین بۆسەر بەرهەمی ناوخۆیی.
بۆچی گرنگە: بەڕێوبەرایەتیی گشتیی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی لیژنەیەکی پەیوەنديدار لەبەغدا دەکات، بۆ ئەوەی سەردانی دەروازە نا فەرمییەکان بکەن و بڕیار لەبارەیەوە بدەن، کە ژمارەیان حەوت دەروازەیە، چواریان لە سلێمانین، دوو لە هەولێرن، یەک دەروازی نا فەرمیش دەکەوێتە ئیداری سەربەخۆی زاخۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک.
باکگراوند: لە عێراق 20 دەروازی نافەرمی هەن، حەوتیان لە هەرێمی کوردستانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە