وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئەکرەم ئیمامئۆغلوی لە پۆستەکەی دوورخستەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 ئازار

ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ دوای دوو کاتژمێر لێكۆڵینەوە لەلایەن دادگای ئیستەنبووڵەوە، بە تۆمەتی" گەندەڵی" بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا، دواتر لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەکرەم ئیمامئۆغلو لەگەڵ 90 کەسی دیکە سەر بە جەهەپە لە دادگای ئیستەنبووڵ دادگایی کران و داواکاری گشتیی داوای دەستگیرکردنی ئیمامئۆغلو پێشکەش بە دادگا کرد و بەهۆیەوە دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ و 20 کەسی دیکە دەرکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاویکردەوە، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ و محەمەتد موراد چالیک، سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی بەیلیکدووزو لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ڕەسوڵ ئێمرا چەلیک، سەرۆکی شارەوانی شیشلی لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە و جەودەت ئێرتورکمەن، پارێزگاری ناحیەی شیشلی وەک شوێنگرەوەی دەستنیشانکرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبەر ئەوەی ئیمامئۆغلو بەھۆکاری گەندەڵی زیندانیکراوە و لەکار دوورخراوەتەوە، ناتوانرێ قەیووم لەشوێنەکەی دابنرێت، بەهۆیەوە ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەھەپە ئاماژەیی بەوەداوە کەسێکی دیکە لە شوێنی ئیمامئۆغلو دیاری دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون