ئاڤا نیوز
ژمارەیەک پیشمەرگە کە لادان و ترازانیان بۆ کراوە، نیگەرانن لەوەی تائێستا خانەنشین نەکراون، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت 'بەدواداچوون بۆ کێشەکانیان دەکەین'.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک پێشمەرگە لە لیوای 3ـی پیادە، لە ڕۆژی 2024-08-20.، لادان و ترازانیان بۆ خانەنشینی پێشمەرگە بۆ کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نە خانەنشین کراون، نە ئەوەیە بگەڕێنرێنەوە سەر یەکەکانی خۆیان.
لێدوانی فەرمی: لیوای مافپەروەر حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەموو ئەو مامەڵانەی لای ئێمە بوون پێش ساڵی 2025، بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریمان گواستووەتەوە، دەبێت گرفتێک، یان کەموکوڕییەک لە مامەڵەکانی ئەو پێشمەرگانە هەبووبێت.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە، دەڵێت: ئەم هەفتەیە نوێنەری ئەو پێشمەرگانە با سەردانمان بکەن، بەڵام پێویستە ژمارە و ناوی سەرجەم پێشمەرگەکان لەگەڵ خۆیان بهێنن، تاوەکو بەدواداچوونیان بۆ بکەین و بزانین کێشەکە لە کوێیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە