
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری کۆماری تورکیا لە کاردانەوەی خۆپیشاندانەکانی جەهەپە و لایەنگرانی لە دژی دەستگیرکردنی سەرۆک شارەوانییەکەیان دەڵێت: کردەوە قێزەونەکانیان دەرکەوت، ڕووی ئەوەیان نابێت سەیری خزمەکانیان بکەن نەک گەل، سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستەنبووڵ لەگەڵ هەندێک لە شارەوانی شارۆچکەکان کتێبی گەندەڵی و دزی و بەرتیل وەرگرتنیان نووسیوە".
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی شەش ڕۆژە، خۆپیشاندان و گرژی و ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئیستەنبووڵ، ئەنقەرە و ئیزمیری بەردەوامە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ لەگەڵ 100 کەسی دیکە، بە فەرمانی دادگا دەستگیرکران.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا بە تووندی هێرشی کرد سەر جەهەپە، ڕایگەیاند: هەرگیز ئەوانەمان لەبیرنەکردووە و ناکەین کە بە ڕێگای ناشەرعی هەوڵی شکستپێهێنانمان دەدەن، ئەوانەی ئەوەندە بێ ئومێدبوون وڵات و گەل دەخەنە ئاگرەوە.
ئۆزێل وەک سەرۆکی جەهەپە هەڵسوکەوت ناکات، بەڵکو وەک مایەپووچێکی سیاسیی کە تەماح و ترسەکان مێشکیان دیل کردووە هەڵسوکەوت دەکات"، "بەداخەوە نەیتوانیوە ئازاد بێت، نەیتوانیوە لەژێر فەرمانی ئەو بازنەیە دەربچێت کە بەهۆی کورسیەکەیەوە قەرزداریانە".
پشتیوانیکردنی سەرۆکی گشتیی جەهەپە بۆ ئەو بێ بنەچانەی بەرد دەگرنە پۆلیس، بە تەور هێرشیان دەکەنە سەرو بێڕێزی بەمزگەوتەکانمان دەکەن، وەک گەلەکەمان ئێمەش ئازار دەدات.
جەردەکان بەربوونەتە یەکتری و هاوبەشانی تاوان یەکتریان فرۆشتووە و چوون بۆ لای پۆلیس و دادگا ڕاپۆرتیان داوە. لە ئێستادا شایەتحاڵی بوومەلەرزەی ناوخۆی پارتەکەین.
لە لایەکی دیکەوە: یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند، لە نێوان 1500خۆپیشاندەر کە تۆمەتبارن بە گێرەشێوێنی 200ـیان دەستگیرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون