
بەشێک لەو زەویانەی کە ئامادەکراون بۆ فەرمانبەران، وێنە: محەممەد شوانی، ئاڤا
ئاڤا نیوز
دامودەزگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایەک ئاراستەی ئەو فەرمانبەرانە دەکەن کە ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بەردەوامە، ناوی هەزاران فەرمانبەر و خانەنشین لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندکراوە و گەڕاوەتەوە وەزارەتی شارەوانی، لە ڕۆژانی داهاتوو ناوەکان دەگەڕێنرێنەوە سنووری شارەوانییەکان، بە دابینکردنی پارچە زەوییەکانیش دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا زانیویەتی کە دامودەزگەکان بە گشتاندنێک داوایان لە فەرمانبەرەکانیان کردووە، لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو پێداویستییانە بۆ وەرگرتنی زەوی ببەنە فەرمانگەکانیان کە داوایان لێ کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێکی دامودەزگەکان ئەم داواکارییانەیان ئاراستەی فەرمانبەرانیان کردووە:
یەکەم: ئەوانەی هاوسەگیرییان کردووە، پێویستە کارتی نیشتمانی (ڕەنگاوڕەنگ) ژن و مێرد بهێنن.
دووەم: ئەوەی هاوسەرەکەی کۆچی دوایی کردووە پێویستە (وەفاتنامە)ـی پەسەندکراو بهێنێت.
سێیەم: ئەوەی کە جیابووەتەوە بەڵگەنامەی جیابوونەوەی پەسەند کراو بهێنێت (ڕەنگاوڕەنگ).
چوارەم: ئەوەی کە سەڵتە کارتی نیشتمانی و پسووڵەی خۆراک و کارتی نیشتمانی دایکی یان برای نهینێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە