پارێزگاری هەولێر: شەو و ڕۆژ بازگەکان بۆ گرووپە گەشتیارییەکان کراوە دەبن
- کوردستان
- 30 ئازار
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر، بۆ جەژنانە هێزە ئەمنییەکانی ناو شاری هەولێری بەسەرکردەوە. بۆ ڕۆژنامەنووسان قسەی کرد و وتی، شەو و ڕۆژ 24 کاتژمێر بازگەکان کراو دەبن بۆ پێشوازی لە گرووپە گەشتیارییەکان.
وێنە گەورەکە: ساڵانە بەر لە بۆنەکان، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین پلان بۆ ئامادەکاری دادەنێت، ئەمساڵیش بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پلان دانراوە بۆ پێشوازی لە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە یەکەم شەوی جەژنی ڕەمەزان لەناو بازاڕی شاری هەولێر بە مەبەستی جەژنانە سەردانی هێزە ئەمنییەکانی کرد. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆرتری گەشتیار ڕوو لە شاری هەولێر بکەن، ساڵانە تەنیا تا 12ـی شەو پێشوازی لە گروپە گەشتیارییەکان دەکرا، بەڵام ئەمساڵ تیم دانراوە 24 کاتژمێر بازگەکان کراوەن.
پارێزگاری هەولێر ئەمانەشی وت:
برایانی پۆلیس، ئاسایش، پۆلیسی هاتووچۆ و بەرگری شارستانی هۆکاری ئەو ئارامییەی هەولێرن و ئەوان بەم جەژنە لە ئەرکدان.
دیاریکردنی ئەمڕۆ وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی کوردستان بنەمایەکی شەرعی هەبوو، بڕیارێکی دروست بوو.
لە شارەکانی عێراق شارێک کردوویەتی بە جەژن و شارێکی دیکە نەیکردووە، ئەمە ناکۆکی مەزهەبییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە