ئەردۆغان: 10 ڕۆژە هەوڵ دەدرێت لەسەر شەقام گەندەڵیی و تیرۆر پەردەپۆش بکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 ئازار

دیمەنی خۆپیشاندانەکانی تورکیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، خۆپیشاندانەکانی لایەنگرانی جەهەپە بە هۆکارێک بۆ "پەردەپۆشکردنی گەندەڵیی و تیرۆر" دادەنێت، سەبارەت بە پرسی پەکەکەش دەڵێت: بە خۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و ڕادەستکردنەوەی چەکەکانیان، تورکیا لە کۆت و بەندێکی دیکە ڕزگاری دەبێت کە ماوەی 40 ساڵە بە قاچەکانییەوە بەستراوە".
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی 10 ڕۆژە لە شارەکانی ئیستەنبووڵ و ئەنقەرە، وەک ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ لایەنگرانی جەهەپە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان، ڕۆژانە بە ملیۆنان کەس لە شەقامی سەراچهانیێ ئیستەنبووڵ کۆدەبنەوە و هێرش دەکەنە سەر پۆلیس و گرژی و ململانێ دروست دەبێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئەردۆغان لە پەیامێکی ڤیدیۆیی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان دەڵێت: گەلی خۆشەویستم، لێکۆڵینەوەکان لە تاوانی گەندەڵیی و ڕەشوە وەرگرتن بەردەوامە، تا تەواو بوونی ئەو لێکۆلینەوانە دەردەکەوێت پەتی تاوانەکانی ئەو شارەوانییانە تا کوێ درێژدەبێتەوە.
ئەو گردبوونەوانەی لە دوایین 10 ڕۆژی ڕەمەزانەوە دەستیپێکردووە، جگە لە پەردەپۆشکردنی تاوانی گەندەڵفی و تیرۆر، هیچ شتێکی دیکە نییە.
هەوڵەکان بۆ فشارخستنە سەر ئەندامانی دەسەڵاتی دادوەریمان بە هەڕەشەکردن لە خێزان و منداڵەکانیان تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون. میللەتەکەمان بە تێگەیشتنە بەرفراوانەکەیەوە، تەڵەکەی بینی و نەکەوتە بەر هەوڵە ئیستفزازیەکان.
لە لایەکی دیکەوە: لە بارەی چەکدانانی پەکەکەو پرۆسەی ئاشتی، ئەردۆغان گوتی: دوای ئەوەی پەکەکە چەکەکانی ڕادەست دەکاتەوە کۆت و بەندێکی دیکەی 40 ساڵەی قاچی تورکیا دەکرێتەوە، بەمەش دیموکراسی براوە دەبێت کە موڵکی 85 ملیۆن تاکی تورکیایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون