
سەردانی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، وێنە: AA
ئاڤا نیوز
بەهۆی جیاوازی لە دیاریکردنی ڕۆژی یەکەمی جەژن لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، چاوەڕوان دەکرێت لە ئەمڕۆوە شەپۆلی هاتنی گەشتیارێکی زۆر ڕوو ناوچە گەشتارییەکان بکەن.
وێنە گەورەکە: بەهۆی گونجاوی ژینگە و سروشتەکەی لە هەمان کاتدا زۆری ژمارەی شوێنی گەشتیاری، ساڵانە گەشتیارێکی زۆر ڕوو لە ناوچە گەشتیارەکانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: سیروان تۆفیق، بەڕێوەبەری بە بازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزار بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەم دوو ڕۆژەی ڕابردوو بەهۆی جیاوازی لە کاتی جەژن ژمارەی گەشتیاران کەم بوو، بەڵام ئەمڕۆ لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دووەم ڕۆژی جەژنە، ساڵانە بەردەوام ڕێژەی زۆری گەشتیار لە دووەم ڕۆژی جەژنەکان دێن.
سیروان تۆفیق دەڵێت: چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ شەپۆلێکی فراوانی گەشتیاری ڕوو لە شارەکان و ناوچە گەشتیارییەکان بکەن، تا ڕۆژی هەینی بەردەوامی دەبێت، لەبەرئەوەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش دەوام دەستپێدەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە وەک یەکەم ڕۆژی جەژن دیاریکرا و لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دووشەممە وەک یەکەم ڕۆژی جەژن دیاریکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار