
خانمە گۆرانیبێژی ناوداری عەرەب نانسی عەجرەم، گرافیک، ئاڤا
ئاڤا نیوز
خانمە گۆرانیبێژی ناوداری عەرەب نانسی عەجرەم، سەردانی هەولێر دەكات و لەناوەڕاستی ئەم مانگە گەورەترین كۆنسێرت لە پڕۆژەی پاڤیلیۆن بای ڕامس سازدەكات.
چیرۆكی سەرەكی: ڕامس گڵۆباڵ كە لە حەوت كەرتی جیاوازدا بوونێكی بەهێزی هەیە، بەتایبەت لە كەرتی عەقارات و تەلارسازیدا، لەپێناو ناساندنی پرۆژەی پاڤیلیۆن بای ڕامس، گۆرانیبێژی ناوداری عەرەب و وڵاتی لوبنان، نانسی عەجرەم دێنێتە هەولێر و كۆنسێرتێكی گەورە لە هەولێر سازدەكرێت، هاوكات گەورەترین گروپی نمایش و هەڵپەڕكێی توركیا دێنە هەولێر و لە كۆنسێرتەكە نمایشی ناوازەی خۆیان، پێشكەش دەكەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی ڕامس گڵۆباڵ كە وێنەیەكی بەتایبەت بۆ ئاڤا میدیا نێردراوە، كۆنسێرتەكە لە ڕۆژی 17-4-2025 لە ڕۆژی كردنەوەی پڕۆژەی ناوازەی نیشتەجێكردن و تەلارسازیی پاڤیلیۆن باس ڕامس سازدەكرێت، جگە لە نانسی عەجرەم، ئانادۆڵو ئاتانیشی كە گەورەترین گروپی دانس و نمایشی وڵاتی توركیا و یەكێكە لە ناسراوترین گروپەكانی جیهان، دێنە هەولێر و لە كۆنسێرتەكە نمایشی ناوازەی خۆیان پێشكەش دەكەن، هاوكات ئەكتەری ناوداری توركیا، بوراك ئۆزجیڤیت، وەك میوانی شەڕەف ئامادەی كۆنسێرتەكە دەبێت.
زانیاریی زیاتر: لە كەرنەڤاڵی كردنەوەی پڕۆژەی پاڤیلیۆن بای ڕامس، وردەكاریی پرۆژەكە بۆ هونەرمەندان و ئامادەبووان شی دەكرێتەوە، هاوكات بایەخی پرۆژەكە لە كەمكردنەوەی پیسبوونی ژینگەی هەولێر باس دەكرێت كە دەریاچەیەكی گەورەی دەستكردنی لەخۆگرتووە بە ڕووبەری 300 هەزار مەتر دووجا، جگە لە بونیادنانی كتێبخانە، شانۆ، قوتابخانە، گەورەترین سەنتەری وەرزشیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مۆڵ و سینەما.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب