
دیمەنی چەند شوێنێکی بارزگانی لە ئیستەنبووڵ. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
ماوەی چەند ڕۆژێکە لە سۆشیال میدیاکان لە تورکیا لە لایەن چەند گرووپێکەوە بانگەشەی بایکۆتکردنی ئابووری تورکیا دەکرێت، دەسەڵات، جەهەپە بۆ ئەمە تۆمەتبار دەکات بەوەی ئەوان لە پشت ئەم هەوڵەدان، بە "هەوڵی شکستپێهێنانی ئابووری تورکیا" ناوی دەبەن.
بۆچی گرنگە: هەوڵ دەدرێت، سەرجەم کەرتە ئابوورییەکان و دوکان و بازاڕ بوەستێت، خەڵک بایکۆتی سەرجەم دوکان و مۆڵەکان بکەن، ئەمەش کاریگەری تووندی وەزارەتەکانی حکومەتی لێکەوتەوە و خەڵک ترسی "قەیرانی ئابووری"ـیان بۆ دروست بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشووتر ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە سەرەڕای خۆپیشاندان وناڕەزایەتییەکان و زیانگەیاندن بە دەزگا حکومییەکان، هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە "دەست بەسەر هەموو دووگمەکان دەنێت"، هەموو جۆرە پلانێک لە دژی دەسەڵات بەکاردێنێت.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: گرووپێک دروست بوون هێرش دەکەنە سەر هەر کاسبکارێک کە بیەوێت دوکانەکەی بکاتەوە و بە زۆری پێی دادەخەن.
کاردانەوەکان:
عەلی ئێرباش، سەرۆکی کاروباری ئاینی تورکیا ڕایگەیاند: هەر موسوڵمانێک بایکۆتی ئابووری بکات، دەبێت لێپرسینەوە لە ئیمانی خۆی بکات.
عەلی یەرکیکایە، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: تورکیا کۆمارێکی خاوەن یاسایە، بە بایکۆت ناتوانرێت بچەمێنرێتەوە.
یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا دەڵێت: بایکۆتی نایاسایی قبووڵ ناکرێت، هەر کۆمپانیا و مارکەیەک بانگەشەی بایکۆتی لە دژی کراوە، دەتوانێت داوای یاسایی قەرەبووکردنەوە تۆماربکات.
عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانی تورکیا: هەر دوکاندار و بازرگانێک هێرشی کرایە سەر و بایکۆت کرا، دەتوانن داوای یاسایی تۆماربکەن.
لە لایەکی دیکەوە: داوکاری گشتی ئیستەنبووڵ، لێکۆڵینەوەی وردی لە دژی ئەو گرووپانە دەستپێکردووە، هەوڵەکان بەردەوامە بۆ داخستنی پەڕەی سۆشیال میدیاکانیان و دەستگیرکردنیان.
باکگراوند: زیاتر لە 10 ڕۆژە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لایەنگرانی جەهەپە لە دژی دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆک شارەوانی ئیستەنبووڵ دەستیپێکردووە، تائێستا 545 خۆپیشاندەر بە تۆمەتی خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت و دروستکردنی گێرەشێوێنی دەستبەسەرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بێری و شاڤۆ تیزەری بەرهەمە نوێیەکەیان بڵاو دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەبیب لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێتە ئامانج
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون