
ئەشکەوتی چوارستوون 'چارستین'
ئاڤا نیوز
قۆناغی یەکەمی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارێکی گرنگی دهۆک کە مێژووەکەی بۆ هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە، تەواو دەبێت و لە ئاییندەیەکی نزیدا دەست بە قۆناغی دووەمی نۆژەنکردنەوەکە دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی دوو ساڵە پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی ئەشکەوتی چوارستوون 'چارستین' بەردەوامە و تەواوکردنی قۆناغی یەکەمی پرۆسەکە نزیکەی ملیۆنێک دۆلاری تێچووە کە ئەو بڕە پارەیە بەهاوبەشی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەوروپا و یونسکۆ و ڕێکخراوی ILO تەرخانکراوە، لە ئاییندەیەکی نزیکیشدا دەست بەقۆناغی دووەمی نۆژەنکردنەوە دەکرێت.
بۆچی گرنگە: پرۆژەکە جگە لە بوژاندنەوەی سێکتەری شوێنەواریی هەرێمی کوردستان و پارێزگای دهۆک بەتایبەت، ڕێگەی نوێی بۆ دروست دەکرێت و ڕووناکی و ئاو و زیادکردنی سەوزایی و کامێرای بۆ دادەنرێت، بەمەش دەبێتە ڕووگەیەکی گرنگی گەشتیاری لە پارێزگاکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەشکەوتی چوارستوون دەکەوێتە گەلی دهۆک و خوار بەنداوی دهۆک، پانتاییەکەی 6 هەزار مەتر چوارگۆشەیە، مێژووەکەی بۆ سەدان ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، شوێنێکی پیرۆز بووە بۆ زەردەشتییەکان، ناوەکەی لە چوار توخمی سەرەکی و پیرۆزی ئایینی زەردەشتییەوە هاتووە کە بریتین لە: ئاگر، خاک، ئاو و هەوا؛ لە سەردەمێکیشیدا جێگەی کۆبوونەوەی زەردەشتییەکان بووە و تێیدا سرووتە ئایینییەکان جێبەجێ کراون و "شەرابی پیرۆز"ـیان تێدا بەرهەم هێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە