ژمارەیەک پێشمەرگە لە کاتی مەشقدا
ئاڤا نیوز
بەشێک لە پێشمەرگەکانی سەربە یەکەی 80 گلەیی ئەوە ئەکەن کە ئەمساڵ خانەنشین کراون و تاوەکو ئێستا دەوامیان بەبێ مووچە پێ دەکرێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگەش لەوبارەیەوە دەڵێت "مووچەکانیان نافەوتێت و خەرج دەکرێت".
چیرۆکی سەرەکی: ئەو پێشمەرگانە چوار مانگە خانەنشینبوونە، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە و هێشتا ئەرکی پێشمەرگایەتی جێبەجێ دەکەن، واتە 15 ڕۆژ لە ئەرکدان و 10 ڕۆژ لە ماڵەوەن. ئەم پێشمەرگانە سەر بە فەرماندە جیاجیاکانن، داوایان لە ئاڤا کرد دەنگیان بگەیەنێت و وەزارەتی پێشمەرگەش ڕوونکردنەوەیان لەسەر دۆسیەکەیان پێ بدات.
لێدوانی فەرمی: حاجی ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: با نوێنەری ئەو پێشمەرگانە بێت و سەردانم بکات، چی پێویست بێت بۆیان دەکەین.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە