
ساتی گەیشتی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و پێشوازیکردنی لێی لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێك گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 12-4-2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق گەیشتە شاری هەولێر و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانییەوە پێشوازیی لێ كرا و لە هۆڵی پێشوازیی فڕۆكەخانە دیدارێكی كورتیان ئەنجام دا.
زانیاریی زیاتر: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەی حكومەت یاوەری سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بوون بۆ پێشوازی لە سوودانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوودانی لە سەردانی بۆ هەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند پرسێک لەوانە: پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
ئەمەش بزانە: لەدوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمە جاری چوارەمە محەممەد شیاع سوودانی، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، جاری یەکەم لە مانگی سێی ساڵی 2023 بوو، سەردانی دووەمیان لە مانگی حەوتی هەمان ساڵدا بوو، جاری سێیەمیش لە نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوو بوو ، بەڵام ئەمە یەکەم سەردانییەتی لە ساڵی 2025.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هەولێر بەشداری لە ڕێوڕەسمی مەولوود كرد
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: لایەنی پشت هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستانمان دیاریی کردووە