
هەردوو لۆگۆی هەسەدە و ئەنەکەسە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەپێی بڵاوكراوەی میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ڕۆژی هەینی 2025-04-18، بۆ بەڕێوەچوونى کۆنگرەی نیشتمانی کورد لە سوریا، دیارکراوە.
وێنە گەورەكە: هێز و لایەنە سیاسییە كوردییەكان لە ڕۆژئاوای كوردستان بەمەبەستی هاوهەڵوێستی و یەكخستنی گوتاری سیاسی بەرامبەر دیمەشق و زامنكردنی ڕۆڵ و پێگەی كورد لە ئایندەی سووریا و پاراستنی ناسنامەكەی، مەبەستیانە بە یەك بەرە بەشداری پرۆسەی سیاسیی سووریا بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش لە سەرەتاكانی مانگی ئازاری ڕابردوو، دوای ڕێككەوتنی نێوان پەیەدە و ئەنەكەسە بەچاودێری هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ڕەشنووسی بەڵگەنامەی سیاسی كۆنفرانسی نەتەوەیی كورد ئامادەكرا كە دیدگای كورد بۆ ئایندەی سووریا لەخۆدەگرێت.
بۆچی گرنگە: لە كۆنگرەی نەتەوەیی كورد جەخت لەسەر پاراستنی مافەكانی كورد لە سووریا دەكرێتەوە، هاوكات داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو رێككەوتنە نهێنی و ئاشكرایانە دەكرێت كە كاریگەرییان لەسەر سەروەریی نەتەوەیی سووریا هەیە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: جگە لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان، داوا لەو کەسایەتییانەش كراوە کە لە دەرەوەی لایەنە سیاسییەکانن، بەشدارى لە كۆنگرەكە بكەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر بە ئاماژەدان بە دیدارێكی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات بڵاویكردەوە كە وادەی كۆنگرەی نەتەوەیی لەنێوان لایەنە كوردییەكانی سووریا ڕادەگەیەنێت، مەزڵوم عەبدی لەو دیدارە جەختی كردووەتەوە لەوەی دەیانەوێت هەموو دەسەڵاتەکان لە دیمەشق چڕنەکرێتەوە و پارێزگاریی لە ناسنامەی هەسەدە لەناو سوپای نوێی سووریادا بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە