
لۆگۆی نوێنەرایەتیی ئەنەکەسە
ئاڤا نیوز
دوای دیاریکردنی ڕۆژی 18ـی ئەم مانگە وەک وادەی بەستنی کۆنگرەی نیشتمانی کورد لە سووریا، بەرپرسی نوێنەرایەتیی ئەنەکەسە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، هێشتا بڕیارمان نەداوە بەشداریی کۆنگرەکە بکەین و ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئەنەکەسە لەمبارەیەوە کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی سووریا لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە ڕۆژی هەینی داهاتوو 18-4-2025، کۆنگرەی نیشتمانی کوردانی سووریا لەپێناو دیدگای سیاسیی هاوبەش، ببەسترێت، داواش لە نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییەکان کراوە بەشداری کۆنگرەکە بکەن.
لێدوانی فەرمی: جەدعان عەلی، بەرپرسی نوێنەرایەتیی ئەنەکەسە لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ئاگاداریی دیاریکردنی وادەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەین بەڵام هێشتا بڕیارمان نەداوە بەشداری دەکەین یاخود نا."
- ئەو بەرپرسەی ئەنەکەسە ڕوونیکردەوە، پاڵپشت بە ڕێککەوتنی پێشووی نێوان پەیەدە و ئەنەکەسە، دەبووایە بەناوی کۆنفرانس ناوبندرێت بەڵام لایەنێکی دیاریکراو بەبێ ئاگاداری ئێمە ناوەکەی گۆڕیوە بۆ کۆنگرە، جگە لەوەش زانیاریمان هەیە چەند بڕگەیەکی ناوەڕۆکەکەی دەستکاری کراوە.
- ئاماژەی بەوەشکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا ئەنەکەسە کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر بەشداریکردن دەدەین.
زانیاریی زیاتر: شاری حەسەکە وەک شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی نیشتمانی کورد دیاریکراوە بەڵام ئەوە جێگیر نییە و ڕەنگە بەپێی دۆخەکە شوێنی بەستنی کۆنگرەکە بگۆڕدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە