مەسرور بارزانی بۆ ئاڤا: ئێمە بەشێکین لەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکە ڕوو دەدەن
- کوردستان
- 16 نیسان

کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە وەڵامی پرسیارێکی ئاڤا میدیا کە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی دوای دیدارەکەی سلێمانی لێیکرا، ڕایگەیاند، "ئێمە بەشێکین لەو گۆڕانکارییەنەی لە ناوچەکە ڕوو دەدەن".
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە 16-4-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشداریی نۆیەمین لە دیداری سلێمانی کرد، لە چاوپێکەوتنێکدا لەبارەی ناوچەکەوە گفتوگۆی کرد، دواتر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەمیانەی بەشداریکردنی لە نۆیەمین دیداری سلێمانی، لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و ئەمریکا، دۆخی کورد لە ناوچەکە و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، لایەنە کوردییەکانی سووریا، پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت، پرۆژەی "هەژماری من" و کارەبای 24 کاتژمێری و هەوڵەکانی دیکەی حکومەت قسەی کرد.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا و لەبارەی چەند پرسێکەوە ڕایگەیاند، "خەڵکی سلێمانی خەڵکی خۆمانن و خەڵکێکی جیاواز نین، خوشک و برای ئێمەن، هەرەوەها ئەرکی ئێمەیە خزمەتی هەموو کوردستان بکەین بەبێ جیاوازی".
- هەڵەبجە دەمێکە بووەتە پارێزگا، پەرلەمانی کوردستان بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی داوە، ئێستا عێراق دانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەدا ناوە و ئەمەش هیچ منەتیکی تێدا نییە.
- داوا دەکەین حکومەتی عێراق بەرپرسیارێتیی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی هەڵەبجە لە ئەستۆ بگرێت، بۆ هەموو ئەو تاوانەنەی دەرهەق بە خەڵکی هەڵەبجە کراوە.
- "هیوادارم کابینەی نوێی حکومەت بە زووترین کات پێکبهێنرێت".
هاوکات: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا کە پرسی: بۆچی پێکهێنانی کابینەی دەیەم بۆ کۆمەڵگەی نێودەڵەتیی هێندە گرنگە؟ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وتی، "ئێمە بەشێکین لەو گۆڕانکارییەنەی لە ناوچەکە ڕوودەدەن و لەو ناوچەیە دەژین"، کەواتە حکومەتێکی کارا و بەهێز، دەتوانێت کاریگەریی لەسەر کۆی ڕووداوەکانی ناوچەکە دروستت بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە