دیمەنی باڵەخانەی دادگەی تێهەڵچوونەوەی هەولێر
ئاڤا نیوز
وەزیرێکی کابینەی حەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی 170 دەفتەر دۆلار سزای دوو ساڵ زیندانی بۆ دەرچوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزیرەکە ناوی سەباح ئەحمەدە و لە پشکی یەکێتی وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بووە لە کابینەی حەوتەم.
ئەمەش بزانە: سزاکەی بە ئامادە نەبوو بۆ دەرچووە و دیار نیە لە کوێیە، ئاڤا بە دوو ژمارە تەلەفۆنی بۆ وەزیرەکە کردووە و وەڵام ناداتەوە کە ژمارە تەلەفۆنێکی هی بەریتانیایە، ئەوی دیکەیشیان ژمارەی ئاسیایە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە دادگای کەتنی هەولێر کە تایبەتە بە بینین و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی دەستەی دەستپاکی بە ئاڤای گوتووە: ئەم وەزیرە ناسراوە بە مامۆستا ئارام سامانی، گەشتی بەهەدەر داوە و سزای دوو ساڵ زیندانی بۆ دەرچووە.
- دۆسیەکە لە دەستەی دەستپاکییەوە ڕەوانەی دادگا کراوە، سەرچاوەیەکیش لە دەستەی دەستپاکی بە ئاڤای گوت، بەهۆی ئامادەنەبوونی خۆی لە دادگا مامۆستا ئارام بە ئامادە نەبوو سزا دراوە، پارێزەریشی نەبووە و لە دەرەوەی وڵاتە، تا ئێستا شوێنی نیشتەجێبوونیشی دیار نیە.
- ئەوکاتەی مامۆستا ئارام وەزیری شەهیدان بووە لەنێوان ساڵانی 2012 بۆ 2014، بڕی یەک ملیۆن و 700 هەزار دۆلار، واتە 170 دەفتەر دۆلاری بە کۆمپانیایەک داوە بۆ ئەوەی ڕێورەسمێکی شایستە و گەورە ڕێکبخات بۆ ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە. بەڵام کۆمپانیاکە ڕێورەسمێکی گەورەی ڕێکنەخستووە کە بە گوێرەی ئەو بڕە پارەیەی بۆ دانرابوو.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بابەتەکەی پشتڕاستکردەوە و بە ئاڤای وت، چاودێری دۆسیەکە دەکەین.
هاوکات: سەرچاوەکەی دادگای کەتنی هەولێر دەڵێ، حوکمی زیندانیکردنەکە حوکمێکی کۆتایی نیە، تۆمەتبارەکە دەتوانێت داوای دادگاییکردنی بکاتەوە، بەمەرجێک خۆی ئامادە بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە