شۆفێرانی بارهەڵگری گواستنەوەی قیر لە سلێمانی دژی بڕیاری وەرگرتنی پارەی گەراج گردبوونەوە
- کوردستان
- 19 نیسان
ئاڤا نیوز
شۆفێرانی بارهەڵگری قیر لە سلێمانی دژی بڕیاری وەرگرتنی پارەی گەراج ناڕەزایەتی دەردەبڕن و دەڵێن، نازانین ئەو پارەیەی دەیدەین بە گەراجەکە دەچێتە گیرفانی کێ، چونکە یەقینمان هەیە نادرێتەوە بە وەزارەتی دارایی.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە، ژمارەیەک لە شۆفێرانی بارهەڵگری قیر لەسەر ڕێگەی نێوان سلێمانی عەربەت خۆپیشاندانیان کرد، دژی ناچارکردنیان لە وەرگرتنی پسوولەی گەراجێک کە بەرپرسێکی دەستڕۆیشتووی یەکێتی پشتیوانی دەکات.
لێدوانی فەرمی: گۆران عەزیز، یەکێک لە شۆفێرەکانە بە ئاڤای وت: ناچاریان کردووین بارەکانمان لە گەراجی سەیدسادق باربکەین و پسوولە لەو گەراجە وەربگرین. ئەگەر وا بەردەوام بێت، زیاتر لە 150 شۆفێر بێ کار دەبین و ئێمە ئەو بڕیارە قبوڵ ناکەین.
زانیاریی زیاتر: گەراجەکەی سەیدسادق بەرپرسێکی دەستڕۆیشتووی یەکێتی پشتگیری دەکات، شۆفێرەکان ناچار دەکرێن پارە بدەنە گەراجەکە، ئەگەر پسوولەی ئەو گەراجەیش نەبێت، نایەڵن لە مەرزەکان بارەکانیان بەتاڵ بکەن. ئەمە قسەی شۆفێرەکانە.
ئاڤا پەیوەندی کرد بە بەرپرسانی گەراجەکەی سەیدسادق، ئامادە نەبوون هیچ ڕوونکردنەوەیەک بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە