داواکاریی گشتی ئێران: لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی بەندەر عەباس دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 نیسان

تەقینەوەی بەندەر عەباس لە ئێران
ئاڤا نیوز
تەقینەوەکەی کۆگایەکی ماددە کیمیاییەکان لە بەندەری شەهید ڕەجائی لە باشووری ئێران مردنی لانیکەم پێنج کەس و برینداربوونی 516 کەسی لێکەوتەوە، داواکاریی گشتی ئێرانیش لێکۆڵینەوەی لە تەقینەوەکە دەستپێکرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە لە پارێزگای هورمزکان لە باشوری ئێران تەقینەوەیەک لە بەندەری شەهید ڕەجائی لە شارۆچکەی بەندەر عەباس ڕوویدا، بەوتەی بەرپرسانی ناوخۆی ئێران هۆکاری ڕووداوەکە تەقینەوەیەک بووە لە بەشی کۆگای بەندەرەکە، لە ئەنجامیشدا جگە لە مردنی پێنج کەس و برینداربوونی لانیکەم 516 کەس، چارەنوسی ژمارەیەک کەسی دیکەش نادیارە کە کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکانی نزیک لە تەقینەوەکە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد موحەدی، سەرۆکی داواکاری گشتیی ئێران ڕایگەیاند، فەرمانی کردووە لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ و ورد لە ڕووداوەکە بکرێت، لێکۆڵینەوەکە بەدواداچوون بۆ ئەوانەش دەکات کە لە ڕووداوەکە تێوەگلاون یان کەمتەرخەم بوون.
باکگراوند: ساڵی 2020یش کۆمپیوتەرەکانی هەمان بەندەر ڕووبەڕووی هێرشێکی ئەلیکترۆنی بوونەوە و لە ئەنجامدا بێسەروبەری لە ئاڕاستەی جووڵەی کەشتییەکان و کاری بەندەرەکە دروستبوو، ئەو کات ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشکرای کردبوو کە ئیسرائیل لە پشت هێرشە ئەلیکترۆنییەکانەوە بووە.
بهتهنیشت ئهم بابهتهوه: لە یەکەم کاردانەوەی تەقینەوەکەی ئەمڕۆشدا ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی لە بەرپرسانی سەربازیی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە، سوپای وڵاتەکەیان هیچ پەیوەندییەکی بە تەقینەوەی بەندەر عەباسی ئێرانەوە نییە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە یادی مەولوودا، دزی لە مەزارێکی باشووری عێراق دەکرێت
- کولتوور
- 32 خولەک لەمەوپێش
فیلمی "رسالە" یەکەم فیلمی تایبەتە بە هاتنی ئایینی ئیسلام
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەدواداچوون بۆ فرۆشتنی گۆشتی خراپبوو لە بازاڕی بەلەدییەکەی سلێمانی دەکات
24 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی دایناسۆری شێت لە مۆزەخانەی شەنگەهای ڕاگەیەندرا
51 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا سپۆنسەری میدیایی گەورەترین مەولوودی هەولێر دەكات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەسیەتێکی سەیر؛ ملیاردێرێکی بەڕازیلی تەواوی سامانەکەی دەبەخشێتە نەیمار دا سێلڤا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە گرژیەکانی ناوخۆ و ناوچەکە ئەردۆغان و باخچەلی کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون