
ساتی واژۆکردنی گرێبەستی وێستگەی کارەبای بازیان
ئاڤا نیوز
هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بنیاتنانی ژێرخانی وزە لە کوردستان بەردەوامن، لەو چوارچێوەیەدا بۆ یەکەمجار کۆمپانیایەکی گەورەی ئەمریکی دەچێتە سلێمانی وەبەرهێنان لە بواری وزەدا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمپانیای جەنەراڵ ئەلیکتریکی ئەمریکی گرێبەستێکی 17 ساڵی لەگەڵ کۆمپانیای تۆڕەس ئینێرجی واژۆ کرد، بۆ زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنانی کارەبای وێستگەی بازیان لە سلێمانی.
زانیاریی زیاتر: ئێستا بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی بازیان 500 مێگاواتە. بەم پڕۆژە نوێیە تا ساڵی داهاتوو بەرهەمهێنانی کارەبای وێستگەکە دەگاتە 1250 مێگاوات، کە دەکاتە یەک لەسەر سێی کارەبای هەموو کوردستان.
بۆچی گرنگە: وەک کۆمپانیای باسی دەکات، ئەم سیستمەی کاری پێ دەکەن بە جۆرێکە بە کەمترین وزە، زۆرترین کارەبا بەرهەم دەهێندرێت.
ئەمەش بزانە: لە ڕێورەسمی واژۆکردنی گرێبەستەکە، قوباد تاڵەبانی، جیگری سەرۆکوەزیران، کەمال محەممەد، وەزیری کارەبا، کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر و نوێنەری هەردوو کۆمپانیاکە ئامادە بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە