ئاڤا نیوز
ڕۆژی پێنجشەممە لە سەیرانگەی گۆڕێ کۆران لە سنووری ناحیەی گەڵاڵەی باڵەکایەتی، فێستیڤاڵی ڕۆژی باڵەکایەتی ڕێکدەخرێت و پێشبینی دەکرێت دەیان هەزار کەس ئامادەبن.
وێنە گەورەکە: ئەم فێستیڤاڵە ساڵانەیە و لە باڵەکایەتی دەکرێت بڕگە و بابەتی هەمەجۆری جیاواز و کوردەواری لەخۆدەگرێت و پێشبینی دەکرێت دەیان هەزار کەس ئامادەبن. کولتوور، هونەر، خواردن و کەلەپوری هەر چوار پارچەی کوردستان بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەوێ نمایش دەکرێن و ئاوێزانی یەکدی دەبن.
ئەوەی پێشبنی دەکرێت؛ ئەوەی خەڵکی باڵەکایەتی بێت لە هەر شوێنێک نیشتەجێ بن، لەو ڕۆژە بارگە و بنەی دەپێچێتەوە و دەگەڕێتەوە زێدی خۆی تا لە چالاکییەکانی ئەو ڕۆژە بەشدار بێت.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد بارزان، قایمقامی چۆمان بە ئاڤای گوت، "جگە لە هەڵدانی سەدان ڕەشماڵ، هونەرمەندانی هەرچوار پارچەی کوردستان لەو فێستیڤاڵە بەشدار دەبن، لەوانە گرووپێکی گۆڕانی ڕەسەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەیەک میوزیسیانی ڕۆژئاوا، حەیرانبێژانی سنوورکە و هونەرمەندی میللی باشووریش بەشدار دەبن."
زانیاریی زیاتر: جگە لەوەش دەیان گرووپی گەشتیاریی ناوخۆ و پارێزگاکانی دیکەی عێراق و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشدار دەبن، لەژێر ڕەشماڵەکانیش چالاکی دەبێت ئهو ئامراز و كهرهستانهی ئێستا تهكنهلۆژیا شوێنی لێژ كردوون، نمایش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب