
دیمەنی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
شارەوانی هەڵەبجە بە نووسراوێکی فەرمی داوای گرتنەبەری ڕێککاری یاسایی دەکات بۆ بەدەستهێنانی شایستەی دارایی بەرامبەر ئەو زەوییانەی لەلایەن فەرمانگەکانی حکومەتەوە بەکاردەهێنرێن یان دەستیان بەسەردا گیراوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەشێک لە زەوییەکانی شارەوانی لە ساڵی 1991ـەوە لەلایەن فەرمانگەکانی حکومەتەوە بەکاردەهێنرێن و تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک لەو زەوییانە نەدراوە بە شارەوانی هەڵەبجە کە ژمارەیان 233 پارچە زەوییە. ئەمەش بەپێی ئەو نوسراوەی شارەوانی هەڵەبجە بڵاویکردوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە ئاڤا میدیای وت، بەشێک لەو زەوییانە مزگەوت یان قوتابخانەیان لەسەر دروستکراوە کەچی هەر بەناوی شارەوانییە. بەشێکی دیکە لەو زەوییانە داگیرکراون و بۆ مەبەستی تر بەکاردێن. هەڵەبجە تازە بووەتە پارێزگا و پێویستی بە خزمەتگوزاری هەیە بۆ پێویستە مامەڵەی دارایی ئەو زەوییانە وەربگیرێن.
- سەرۆک شارەوانی هەڵەبجە ئەوەش دەڵێت: هەر زەوییەک بفرۆشرێت 100%ـی بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاریی شاری هەڵەبجەیە و ڕێککاریی یاسایی بەرامبەر هەمووان دەگرینەبەر بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکانیان.
باکگراوند: ڕۆژی 14ـی مانگی نیسانی ئەمساڵ پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە. دوو هەفتە دواتر ڕۆژی 29-4 سەرۆک کۆماری عێراق واژۆی لەسەر یاساکە کرد، ئەوەی ماوەتەوە لە ڕۆژنامەی "وەقائیعی عێراق" بڵاوبکرێتەوە و بچێتە بواری جێبەجێکردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە