ئیسرائیل شوێنێکی نزیک لە کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریا بۆردوومان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 ئایار

دیمەنی ئەو شوێنەی کە ئیسرائیل ئەمشەو لە نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی سووریا بۆردوومانی کرد
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل هێرشێکی بۆ سەر شوێنێکی نزیک لە کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریا لە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە ئەنجام دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەیەکی نزیک لە کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریایان کردووتە ئامانج.
- لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئیسرائیل پێشتر هۆشداری دابوو، ئەگەر حکومەتی نوێی سووریا نەتوانێت دروزییەکانی ئەو وڵاتە بپارێزێت، ئەوا دەستوەردان دەکات.
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند، ئەمە پەیامێکی ڕوونە بۆ ڕژێمی سووریا: ئێمە ڕێگە نادەین هێزەکانی سووریا بچنە باشووری دیمەشق یان هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر کۆمەڵی درووز درووست بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە تووندوتیژییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوان هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا و دروزییەکان زیاتر لە 100 کەس کوژران.
ئەمەش بزانە: ئیسرائیل خۆی بە بەرگریکاری دروزەکان دەزانێت و لە دژی حکومەتی سووریا پشتیوانیان دەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر باڵندەی کامەرانی دەست بە نمایشەکانی دەکاتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆرانییە شادەکانی پوریا محەممەدی لە سۆشیاڵ میدیا دەبن بە ترێند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
10 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
حووسییەکان بارەگای سەرۆکایەتیی ئەرکانی ئیسرائیل بۆردوومان دەکەن