
دیمەنی چەکدارانی پەکەکە. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل 'هەپەگە' ڕایدەگەیەنێت، لەم قۆناغە مێژووییەدا، لە سەروبەندی بڕیارێكی ستراتیژداین بۆ ئایندەی گەلی كورد و مەبەستمان نییە ململانێ لەگەڵ هیچ لایەنێك دروست بكەین.
وێنە گەورەكە: دوای دەیان ساڵ لە شەڕی بەردەوامی نێوان پەكەكە و سوپای توركیا، ئێستا دەرفەتێكی گرنگ بۆ پرۆسەی ئاشتی لەو وڵاتە هاتووەتە كایەوە، ئەوەش دوای ڕازیبوونی پەكەكە بە داواكارییەكەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەكەكە' بە چەكدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی بە مەرج.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزهكانی پاراستنی گهل 'هەپەگە' ئهمڕۆ له ڕاگهیهندراوێكدا كە لە میدیای 'ستێرك تیڤی' بڵاوكراوەتەوە، ڕایگەیاندووە، "لەم قۆناغە مێژوییەدا، کە ئێمە لە سەروبەندی بڕیارێکی ستراتیژیداین بۆ ئایندەی گەلەکەمان و بزووتنەوەکەمان، نامانەوێت گرژیی و ململانێ لەگەڵ کەس دروست بکەین. بەپێچەوانەوە دەمانەوێت لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسیی ئۆجەلان لە ڕێگەی دیالۆگ لەگەڵ هەمو لایەک کێشەکانمان چارەسەر بکەین".
باکگراوند: دوای زنجیرەیەك سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی و كۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەكەكە'، هەنگاوی گەورە و مێژوویی بۆ سەركەوتنی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا نرا، كاتێك ئۆجەلان داوای لە پارتەكەی كرد چەك دابنێن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ڕۆژی 10ـی نیسانی ڕابردوو، شاندی دەم پارتی دوای 13 ساڵ بۆ یەکەمجار لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماری کۆبوونەوە، چاوەڕێ دەکرێت دوای ئەم کۆبوونەوەیە گۆڕانکاری گەورە و خێرا لە پرۆسەی ئاشتی ڕووبدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە