
پارێزگای سلێمانی
ئاڤا نیوز
لە ماوەی سێ مانگدا، هەشت شوێنەواری سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە تاڵانکراون؛ سەرۆکی ڕێکخراوێک دەڵێت، باند پەیدا بوونە و شوێنەوارەکان دەدزن.
وێنە گەورەکە: دیاردەی تاڵانکردنی شوێنەوارەکان کە تەمەنی بەشێکیان بۆ دوو هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە، ڕووی لەزیادبوون کردووە و لە سێ مانگدا، سێ باند لە هەڵەبجە و دوو باند لە سلێمانی دەستگیرکراون.
چی ڕوودەدات؟ بەم دواییانە دوو گۆڕ کە تەمەنیان هەزار و 500 ساڵ بوو، لە سنووری ئاخجەلەر هەڵدراونەتەوە، ئێسک و پروسکەکانیان و ئەو کەلوپەلە شوێنەوارییانەشی لەگەڵیبوون، دەرهێنراون و دزراون.
لێدوانی فەرمی: "باندێکی بەتاڵانبردنی شوێنەوارەکان هەوڵدەدەن شوێنەوارەکانی هەرێمی کوردستان تێکبدەن و بیشێوێنن، دواتر دەیبەن و دەیفرۆشن." ئیسماعیل حەمە ڕەحیم، سەرۆکی ڕێکخراوی زینۆ بۆ پاراستن و ناساندنی شوێنەوار بە ئاڤا نیوزی گوت.
ئەمەش بزانە: لە ماوەی سێ مانگدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی شێواندنی شوێنەوارێک، لە شارەزوور سێ شوێنەوار، لە هەڵەبجە دوو شوێنەوار و لە ئیدارە گەرمیانیش دوو شوێنەوار تۆمارکراون.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە