
کارەبای سیستەمی وزەی خۆر
ئاڤا نیوز
لە پارێزگای سلێمانی خواست لەسەر دانانی کارەبای وزەی خۆر بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و تەنیا لە پێنج مانگی ئەمساڵ داواکاری بۆ دانانی سیستمی خۆری گەیشتووەتە 2 هەزار مێگاوات
وێنە گەورەکە: لەم ساڵانەی دوایی دانانی سیستمی وزەی خۆر لەسەر ماڵان، کۆمپانیا و پرۆژەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و سلێمانیش یەکەمی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراقە لە زۆری بەکارهێنانی سیستمەکە.
لێدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: خەڵکێکی زۆر لە سلێمانی دەیەوێت کارەباکەی بکات بە سیستمی وزەی خۆر، ئەمە جگە لەوەی کارگەکان، کۆمپانیاکان و شوێنە پیشەسازییەکانیش داوایان کردووە، بەڵام ئەم داواکارییانە هیچ پەیوەندییان بەم قەرزەی حکومەتی عێراق بۆ دانانی سیستەمی کارەبای وزەی خۆر نییە، چونکە هێشتا بە بڵاوی دەستی پێ نەکردووە.
- نزیکەی پێنج ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە ئەو کەسانەی سیستمی کارەبای وزەی خۆر دادەنێن و کارەبای زیادە تێکەڵ بە کارەبای نیشتمانی دەکەنەوە، حکومەت لێیان دەکڕێتەوە، بە جۆرێک لە ڕۆژدا چەند کارەبا بە حکومەت بدەیت، لە بەرامبەردا بە هەمان ئەو ئەندازەیە بەخۆڕایی کارەبات پێ دەداتەوە لە شەودا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: داواکاری بۆ دانانی سیستەمی وزەی خۆر لە سلێمانی گەیشتووەتە دوو هەزار مێگاوات کارەبا، لە کاتێکدا کارەبای سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی ڕووناکی تەنیا پێویستی بە 4 هەزار و 500 مێگاوات کارەبایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە