
گرافیکی (نەخشە و ئاڵای ئێران & نەخشە و ئاڵای ئەمریکا)
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی چەند میدیایەکی ئێرانی، لەوانەش ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، گەڕی داهاتووی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە، 11-5-2025 لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەدەچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێران و ئەمریکا پێشتر سێ جار، دوو جار لە مەسقەت و جارێک لە ڕۆما، سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆبوونەتەوە. لە کۆبوونەوەی ئەمجارەشدا هەر یەکە لە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەرۆکایەتیی شاندی وڵاتەکانیان دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئاکسیۆس، ڕۆژی پێنجشەممە، 8-5-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەی نهێنی لە کۆشکی سپی لەگەڵ 'ڕۆن دێرمەر'، وەزیری کاروباری ستراتیژیی ئیسرائیل و چەند ڕاوێژکارێکی نزیکی نەتانیاهۆ کۆبووەتەوە و سەبارەت بە ئێران گفتوگۆیان کردووە و لایەنی ئیسرائیلی نیگەرانیی خۆیان لە ئاراستەی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران نیشان داوە.
لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ چەند جارێک ئەوەی دوپات کردووەتەوە کە دەیەوێت بە بێ بەکاربردنی هێرشی سەربازی و لە ڕێگەی ڕێککەوتنەوە پرسی ئەتۆمیی ئێران چارەسەر بکات. ئەمە لە کاتێکدایە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دەیەوێت بە ڕێگەی سەربازی پرسەکە چارەسەر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
32 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات